Chapter 96

67 20 26
                                    


لــە <ئــەرجــەنــتــیــن>
لــە <بــۆیــنــس ئــایــرس>











خۆرخێ"کچم تۆ ئەو پیاوەت خۆشدەوێ کە ناوی کریستیانۆیە واییە؟"
|بە هێمنی پرسیاری کرد|







جۆرجینا"بەڵێ باوکە خۆشمدەوێ"
|بە شەرمەوە وای وت|







خۆرخێ"کچم تۆ دڵنیایی؟ ئەبێ لە هەستەکانت دڵنیا بیت"
|بە مەبەستی ئاگادارکردنەوە پرسیاری کرد|








جۆرجینا"من دڵنیام باوکە دوو مانگ دەبێ بەردەوام لەگەڵمە و هەستم پێی کردووە کە چەندم خۆشدەوێ خۆشت من دەناسی تا لە شتێک دڵنیا نەبمەوە نایکەم"
|بە دڵنیایی وای وت|








خۆرخێ"گەر وابێ زۆر باشە، کەواتە کچم تا ئێستا باسی هاوسەرگیریتان نەکردووە؟"
|بە نەرمی دەیپرسی|







جۆرجینا"تا ئێستا نا باسمان نەکردووە تەنها هەندێ جار کریس بۆخۆشی دەیوت هاوسەری داهاتووم یانیش ژنەکەم"
|بە هێمنی بۆ باوکی ڕوون کردەوە|








خۆرخێ"باشە کچم، ئێوە دەبێ تا زووە ژیانی هاوسەری پێک بهێنن بەڵام سەیرکە جۆرجینا هاوسەرگیری شتێکی گەورەیە گەر دەزانی بەرپرسیارێتیت پێ هەڵناگیرێ مەیکە باشترە، بەڵام گەر لەخۆتان دڵنیایی من پشتگیریتان دەکەم و پێشم خۆشە کچم هیچ لاریم نییە تۆ هەر کێت بوێت بە دڵی خۆت، وە نەکەی وا بیربکەیەوە من پێم ناخۆشە نەخێر هەرگیز من ئەسڵەن زۆر دڵخۆشم کە وا دەتانبینم بە تایبەت گرینگی پێدانت بە جونیۆر من شانازیت پێوەدەکەم هەرچەندە تۆ نەتهێناوەتە سەر دونیا بەڵام بوویت بە دایکی ئەو لەوەوە دەردەکەوێ دایکایەتی بە هێنانە سەر دونیا نییە، دەست خۆشیت لێ دەکەم تۆ سەری منت زۆر بەرز کردۆتەوە کچە جوانەکەم لەبیری نەکەی باوکت وەک قەڵغانێک لە پشتتە هەمیشە"
|بە خۆشەویستییەوە ئەو قسانەی کرد|







جۆرجینا دەستی کرد بە گریان و باوەشی بە باوکی داکرد ئاخر چۆن نەگری؟ باوکی هێندە میهرەبان بێت هێندە نیازپاک بێت هێندە خۆشی بوێت؟ دڵ بەرگەی ئەم باشیانە ناگرێ








جۆرجینا"باوکە بەقوربانت بم باوکە زۆر سوپاس بۆ هەموو شتێک باوکە زۆر سوپاس خۆشمدەوێی باوکە خۆشمدەوێی تۆ باشترینی منیت من بەهۆی تۆوە دەژیم باوکە تۆ نەبوویتایە من ئەمەی ئێستا نەدەبووم دەبێ هەموو باوکانی دونیا چاو لەتۆ بکەن لە ڕاستیدا ئەوەی جێگای شانازییە تۆیت باشترین سامانی جۆرجینا"
|بە گریانێکی بە کوڵ وای وت|








✔️!🇵🇹دوورگەی مادێڕا🇵🇹!🔚Where stories live. Discover now