Chapter 22

206 79 203
                                    

لــە <ئــەرژەنــتــیــن>
لــە <بــۆیــنــس ئــایــرس>








بەیانی زوو بوو لە ماڵی جۆرجینا ڤێرا و ئالیانا لە باخچەکە دانیشت بوون قسەیان دەکرد







ڤێرا"ئالی بۆچی کەمێک ماڵەکەی مامە خۆرخێ چاک نەکەین؟"
|بە دەم بیرکردنەوە وای وت|







ئالیانا"بیرۆکەیەکی زۆر زۆر باشە خانووەکەیان زۆر خراپ بووە هەیە و نییە باخچەکەیانە کە زۆر جوانە"
|بە خەم خۆرییەوه وای وت|






ڤێرا"من تێناگەم ئەوانە بە زستان و هاوین چۆن دەخەون هەر باشە کە ئێستا بەهارە و فێنکە بەڵام نازانم چۆن ساردی و گەرمی پەیدا دەکەن دەترسم نەخۆش بکەون"
|بە دڵ تەنگی وای وت|








ئالیانا"ئەی سەقفەکەیان؟ هەمووی کون بووە و شکاوە گەر باران ببارێت ئاو دێتە ژوورەوە"
|بە غەمباری وای وت|







ڤێرا"پەردەکەشیان هەمووی دڕاوە هاوینان تیشکی خۆرەکە دەیانسووتێنێت"
|بە دڵپڕی وای وت|









ئالیانا"لەبیری بکە جۆرجینا هەرگیز ڕازی نابێت
یارمەتی بدەین پێشتریش زۆر هەوڵمان داوە لەگەڵیدا"
|بە بێ هیوایی وای وت|








ڤێرا ویستی قسە بکات بەڵام لەناکاو گوێیان لە دەنگی دەرگا بوو ئالیانا ڕۆیشت تا بیکاتەوە بەڵام کە دەرگاکەی کردەوە شۆک و دڵخۆش بوو









ئالیانا"جۆرجی ئای خوایە من خەون دەبینم"
|بە هاوار و دڵخۆشییەوە وای وت|









ئالیانا یەکسەر باوەشی کرد بە جۆرجینا، جۆرجیناش بە بێتاقەتی لە باوەشی گرتەوە ڤێرا کە زانی جۆرجینایە ئەویش هاتە لایان ئالیانا کۆتایی بە باوەشەکەیان هێنا و ڤێراش باوەشی کرد بە جۆرجینا دا 







ڤێرا"گەمژە بۆچی وا زۆرت پێ چوو زۆرم بیر کردبووی بەخوا قوربانت بم"
|وای وت کاتێ کۆتایی بە باوەشەکەیان هێنا|








جۆرجینا هیچ جەوی نەبوو و وەڵامی پرسیارەکەی ڤێرای نەدایەوە و جانتاکەی هەڵگرت و ڕۆیشتە ژوورەوە






ئالیانا"ماڕک چی بووە جۆرجینا بۆچی ئاوایە؟"
|بە سەرسوڕماوی وای وت|






✔️!🇵🇹دوورگەی مادێڕا🇵🇹!🔚Where stories live. Discover now