Chapter 47

199 68 4.1K
                                    

At <Spain>
At <Barcelona>



جۆرجینا"نا هههە پێویست ناکات من تۆ دەناسم بەڕێزم وابزانم تۆ ناوت ئیڤان ڕاکیتیچ بوو واییە؟"
|بە دەم بیرکردنەوە وای وت|






ڕاکیتیچ"ههههههه بەڵێ واییە ئافەرین چۆنە من دەناسی گوێ بیستی ناوم بوویت یان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان منت بینیوە؟ یانیش فانی تۆپی پێ'ی؟"
|بە سەرسامی وای وت چونکە وایزانی جۆرجینا ڕقی لێیەتی کاتێک هاواری بەسەر خەڵکەکە کرد|






جۆرجینا"نەخێر من تەنها هاندەری بارسێلۆنام هەر بۆیەش تۆم دەناسم بەڕێز ئیڤان"
|بە ڕێزەوە وای وت|




ڕاکیتیچ"بەڕاست؟ ئای بەڕاستی لەو باوەڕەدا نەبووم هیچ وا پێنەدەچوو کاتێک هاوارت دەکرد وتم ئێستا لەوانەیە زۆر ڕقی لێم بێت ههههه کەواتە دەتوانم منیش بەژداری لە شەوەکەت بکەم؟"
|بە شیرینی وای وت|




جۆرجینا"نا نەخێر بۆچی ڕقم لێت بێت؟ تەنها حەز بەو جۆرە ڕەفتارانە ناکەم زۆر کات لە شوێنێک بوومە و خەڵک هاوار دەکات و دەبێتە شێت خانە یەکسەر لەو جۆرە شوێنە دەردەچم بەڵام لێرە نەمدەتوانی یەک هەنگاویش بنێم دەوروبەرم هەمووی خەڵک بوو هەر لۆیەش هاوارم کرد چونکە سەر و گوێچکەم خەریک بوو بتەقن چارەیەکم بۆ نەمایەوە ناچار هاوارم کرد تا بێدەنگ بن ئەگەرنا من زۆر ئێوەم خۆشدەوێت و زۆریش چێژ لە یاری کردنتان وەردەگرم،،،، ئا لە ڕاستیدا خراپ نییە منیش بەتەنهام لێرە کەواتە دەتوانی دانیشیت فەرموون"
|بە هێمنی وای وت|





ئیڤان"بەو جۆرەش ڕەسمی مەبە حەزی پێ ناکەم هەر ڕاکیتیچ یان ئیڤان بەسە ئەو فەرمی بوونە لابەرە دەزانم دەزانم لێت تێدەگەم جۆرجینا خان ئاساییە بێگومان مەرج نییە هەموو کەس ئەو کەشەی لەلا ئاسایی بێت"
|وای وت کاتێک دانیشت|



جۆرجینا"زۆر سوپاسی تێگەیشتنت دەکەم بەڕێز....ئا ببورە مەبەستم ڕاکیتیچ"
|بە زەردەخەنەوە وای وت|





ڕاکیتیچ"سوپاسی ناوێت شایەنی نییە،ئێ تۆ لە خەڵکی ئێرە ناچیت واییە؟ چونکە ئیسپانیەکەت کەمێ کێشەی هەیە لەبەر ئەوە وتم"
|بە مەراقەوە وای وت|

جۆرجینا"نەخێر من لە ئەرجەنتینەوە هاتووم بۆ ئێرە بۆ گەشت کردن"
|بە ئاسایی وای وت|


ڕاکیتیچ"ههههههه جوانە ئەی لە کەیەوە هاتوویت؟"
|بە پەرۆشەوە پرسیاری دەکرد|


جۆرجینا"هەفتەیەک و دوو سێ ڕۆژ دەبێت کە هاتوومەتە ئیسپانیا بەڵام دوێنێ هاتووم بۆ بارسێلۆنا"
|بە ڕووییەکی خۆش وای وت|


✔️!🇵🇹دوورگەی مادێڕا🇵🇹!🔚Where stories live. Discover now