Chapter 11

271 105 33
                                    

لــە <پــرتــوگــال>
لــە <دوورگــەی مــادێــڕا>








جۆرجینا"واتا چۆن بە بەردەوامی؟"
|بە تێنەگەیشتنەوە پرسی|







جونیۆر"یانی هەموو ڕۆژێک بێم بۆ لات"
|بە کەمێ دوو دڵی وای وت|







کریستیانۆ"گیانەکەم ئێمە ناتوانین هەموو ڕۆژ بڕۆین بۆ لای ئەو خاتوونە کاری هەیە منیش کارم هەیە ناتوانین هەموو ڕۆژ یەک ببینین"
|بە سۆزەوە وای وت|








جۆرجینا"بەڵام بەڵێنت پێ دەدەم کە هەر کات توانیم بتبینم باش؟"
|خەندەوە وای وت|







جۆنیۆر قایل بوو و بە زەردەخەنەوە سەری بە بەڵێ جووڵاند







ماڕک"ئێ دەتوانی بێیتە مۆڵەکەی باوکت چونکە لەمەودوا ئێمە هەموو ڕۆژێک لەوێ دەبین دەست بە پڕۆژەکان دەکەین"
|بە خەندەییەکی نەگریسانەوە وای وت|







ماڕک تەنها بۆ توڕە کڕدنی فێرناند وای وت کریس هەستی پێ کرد کریس تەرکیزی زۆر تیژە دەیتوانی لە هەموو شت تێبگات کریس پێکەنینێکی کزی کرد







جۆنیۆر"بەڕاست؟؟؟ ئای زۆر سوپاس مامە گیان"
|بە دڵخۆشییەوە وای وت و ڕۆیشت باوەشی لە ماڕک دا|







ماڕک"سوپاسم مەکە بچکۆڵی شیرین"
|وای وت و باوەشی لێدایەوە|






کریستیانۆ"بەڵام کێ وتی کە من هەموو ڕۆژێک دەڕۆم بۆ ئەوێ؟"
|بە گاڵتەوە وای وت|






جونیۆر توڕە بوو بەرەو گیانی باوکی ڕای کرد






جونیۆر"بەخوا نەمبەیت خۆم ئەڕۆم هەر ئەبێت بڕۆم"
|بە توڕەییەکی قشت وای وت|







کریس"نەخێر ناتبەم"
|بە پێکەنینەوە وای وت|







جونیۆر لە بۆڵە بۆڵ کردن بەردەوام بوو کریسیش هەڵی گرت و لە باوەشی کرد و ماچی کرد









کریس"دەی وەرە کوڕەکەم دەی"
|وای وت و ڕۆیشتن|






جۆرجینا سەیری جۆنیۆر و باوکی دەکرد خەیاڵی ڕۆیشتبوو









ماڕک"کچەکەمان خەیاڵی ڕۆشتووە"
|بە چرپەوە وای وت|










جۆرجینا ڕاچەڵەکی و سەیری ماڕکی کرد








جۆرجینا"نا گیانەکەم باسی چی دەکەی"
|بە کەمێ شەرمەوە وای وت|







ماڕک پێکەنی جۆرجیناش بە مۆڕەوە سەیری کرد






✔️!🇵🇹دوورگەی مادێڕا🇵🇹!🔚Where stories live. Discover now