Chapter 23

209 79 2.2K
                                    

لــە <ئــەرژەنــتــیــن>
لــە <بـۆیــنــس ئــایــرس>






ماڕک زۆر بە دڵتەنگی هەموو شتێکی بۆ ڤێرا و ئالیانا باس کرد ئەوان غەمبار و سەرسام بوون







ماڕک"ئیتر ئاوا بوو، ئێ چی بکەین جۆرجینا چۆن بگەڕێنینەوە بارودۆخی ئاسایی خۆی؟"
|بە بێتاقەتی وای وت|





ماڕک سەیری ئەوانی کرد بینی کە زۆر شۆک بوونە






ماڕک"هێی تکایە کاتی شۆک بوون نییە کچینە"
|بە بێزاری وای وت|







ڤێرا"یانی جونیۆر بە جۆرجینای وت دایکە؟"
|بە شۆکەوە وای وت|







ئالیانا"کریس ماچی جۆرجینای کردووە و لە باوەشی گرتووە ئای خوایە من گوێ بیستی چی دەبم"
|بە دەمی کراوەوە وای وت|






ماڕک"هاوڕێیان وەرنەوە هۆش خۆتان تکایە واز لە کریس و تۆپی پێ بهێنن ئێستا ئەوەی لێرەدا گرینگە بارودۆخی جۆرجینایە تکایە"
|بە پەرێشانی وای وت|







ڤێرا"ڕاست دەکەی بەڵام ئەوە زۆر لەناکاو بوو بۆمان ئەو هەموو شتە بزانین لە کاتژمێرێکدا"
|بە غەمباری وای وت|







ئالیانا"ئەی باشە چی بکەین جۆرجی زۆر تێکشکاوە ئەو کە دڵی بشکێت زۆر بە قوڕسی خۆی کۆ دەکاتەوە ئەی بیرتان نایەت کاتێک دایکی مرد تا سێ ساڵ گوێمان لە دەنگی نەبوو کاتێ باوکی تووشی نەخۆشی دڵ بوو و کەوتە نەخۆشخانە تا شەش مانگ ئەو کچە تەنانەت نەدەهاتە دەرەوەش بیرت نایەت کە لە هاوڕێ کوڕەکەی دوور کەوتەوە کە وەک برای وابوو ئەوەندە خەمی خواردبوو کەوته نەخۆشخانە"
|بە بێ هیوایی ئەو قسانەی کرد|









ماڕک"ئەی چی بکەین؟ کەواتە هیچمان لە دەست نایەت"
|بە دڵ پڕی وای وت|







ڤێرا"باشتر واییە ماوەییەک بەتەنها بێت دواتر کە هێمن بۆوە وردە وردە بیبەینە دەرەوە و بیگەڕێنین بەڵکو کەمێک باشتر بێت"
|بە بێتاقەتی وای ووت|








ئالیانا"ئێ چی بکەین هەر دەبێت ئاوا بکەین، من زۆر خەمی ئەو کوڕەمە ئەترسم کریس شتێکی لێ کردبێت"
|بە ترسەوە وای وت|







ڤێرا"ئەوەندەش نا ئالیانا ئەوە تاکە منداڵییەتی چۆن دڵی بێت شتێکی لێ بکا لە ڕاستیدا ئەو توڕە نییە ئەو ئازار دەچێژێت و ئێرینا چاوی کوێر کردووه"
|بە بێزاری وای وت|







✔️!🇵🇹دوورگەی مادێڕا🇵🇹!🔚Where stories live. Discover now