Chapter 87

146 34 12
                                    

T.B/پێش ئەوەی بچینە ناو چیرۆکە حەزم کرد یەک
تێبینی و ڕوونکردنەوەکتان لۆ بدەم
کاکە کاتی ڕۆمانەکە ساڵی 2016یە ئێ ئەو کات جۆزێپ ماریا سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا بووە خوان لاپۆرتا لەو چەن ساڵەی کۆتایی بوویتە سەرۆکی ئەو یانەیە لۆیەش لە چیرۆکەکەم جۆزێپ سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنەیە



بــە هــیــوای تــێــگــەیــشــتــن❤




At <Spain>
At <Barcelona>



Cristiano Ronaldo   P  O  V




بە هێمنی دانیشتبووین دوای نان خواردنێکی جوان کاتێک سەرۆکەکەم هات سەرەتا جۆزێپ ڕازی کرد بەوەی نان بخوات لەگەڵمان ئەو کاتە بڕیار بدەن، ئیتر ئێستا بڕیارەکە دەدەن بەڵام من بیرم لای سزا و شت نەبوو بەڵکو بیرم لای ئەوە بوو کە هەفتەیەک کەمتری ماوە تا جۆرجینا بڕواتەوە بیرم لەوە دەکردەوە کە چۆن ڕازی بکەم بە چ جۆرێک دڵی بە دڵم ببەستمەوە باش دەزانم کە منی دەوێت بەڵام ئینکاری لەگەڵ دڵی دەکات و ڕازی نابێت، تەواوی کاتەکە بە دڵ تەنگی لە جۆرجینام دەڕوانی وابزانم هەستی پێ کردبوو بە جۆرێک سەیری دەکردم وەک ئەوەی بڵێت چییە بۆ ئاوایت؟ زۆر خەمم دەخوارد لەوەی لە دەستی بدەم چونکە دڵنیام ئیتر دوای تەواوبوونی ئەم گەشتە هیچ شتێک من و ئەو پێکەوە نابەستێتەوە تەنها جونیۆرە ئەویش ناتوانێت تا هەتایە ئەو ئافرەتە لێرە بهێڵێتەوە چونکە تا ئێستا پەیوەندییەکی ڕاستەقینەیان نییە منیش ناتوانم بە زۆر بیهێڵمەوە هەموو کەس نیشتیمانی خۆی پێ خۆشە هۆشم هاتەوە کاتێ باوکە پێرێزم قسەی کرد







پێرێز"بەڵێ ئێستاش کاتییەتی چی لەم گەمژانە بکەین بەڕای تۆ؟"
|بە دەم قاوە خواردنەوە وای وت|







جۆزێپ"پێت چۆنە ماوەی هەفتەیەک لێرە بمێننەوە لەگەڵ یەکتر؟ تا فێربن چۆن بە ڕێزەوە مامەڵە لەگەڵ یەکتر بکەن ئەم شەش گەمژەیە"
|بە هێمنی پێشنیاری بۆ پێرێز کرد|





پێرێز"بیرۆکەیەکی باشە تەواو وا دەکەین"
|بە زەردەخەنەوە وای وت|




ڕێک شۆک بووم بەم بڕیارە نەخێر ئیتر چۆن دەبێت؟ من هەفتەیەک چی بکەم لێرە ئەمرم جا لەگەڵ ئەم هەتیوانەش






کریستیانۆ"ئەوە ئێوە بەجدیتانە؟ دوو دەقەی تر لێرەبم یەکێکیان ئەکوژم باسی چی ئەکەی هەفتەیەکی چی!"
|بە شۆک و توڕەیی وای وت|






پێرێز"زۆر ئاساییە گەر ناتانەوێ بتاننێرمەوە زیندان بە ئاقڵی لێرە دانیشن چونکە جارەکەی تر وتبووم شەڕ بکەنەوە بە ئاسانی ڕزگارتان نابێت"
|بە بێ منەتی وای وت|

✔️!🇵🇹دوورگەی مادێڕا🇵🇹!🔚Where stories live. Discover now