Chapter 63

142 47 106
                                    


At <Spain>
At <Madrid>




پزیشک"بۆمان دەرکەوت کە........باشتر بووە ههههههه"
|سەرەتا بەجدی قسەی کرد بەڵام دواتر بە پێکەنین|





جۆرجینا"هۆهـ،خوا بتگرێت پزیشک ئێمەت ترساند وامزانی شتێکی خراپی بەسەرهاتووە"
|بە ئاسوودەیی وای وت|







پزیشک"ههههههه تەنها گاڵتەم لەگەڵتان کرد زۆر باشە سەرسام بووم بەڕاستی چونکە زۆر خێراتر باش بوویت وەک لەوەی پێشبینیمان دەکرد ئافەرین بژیت"
|بە دڵخۆشی وای وت|







ماڕک"پێم وتی کە من گاڵتەم بەو شتانە دێت پێویست ناکات سەرسام بیت"
|بە ئاسایی وای وت|







پزیشک"ئافەرین بەڵام هەندێک شت هەیە جدییە نابێت گاڵتەت بە هەموو شتێک بێت"
|بە مەبەستی ئاگادار کردنەوە وای وت|






ماڕک بە گاڵتەوە سەری بە باشە جووڵاند و هیچی نەوت







ڤێرا"زۆر سوپاس بەڕێز پزیشک کەواییە دەتوانین بیبەینە ماڵەوە؟"
|بە تامەزرۆییەوە پرسیاری کرد|







پزیشک"بێگومان ئێستا باشترە دەتوانن دوو ڕۆژی تر بیبەنەوە بەڵام با ئاگادار بێت زۆر بە پێ مەڕۆ وە گۆچانێکت دەدەمێ تا قاچەکانت بە تەواوی چاک دەبنەوە بەوە هاتووچۆ بکە"
|بە جدی وای وت|







ئالیانا"تەواو بەڕێز پزیشک زۆر سوپاست دەکەین"
|بە ڕووی خۆش وای وت|






پزیشک"شایەنی نییە"
|بە ڕێز'ەوە وای وت و ڕۆیشتە دەرەوە|






جۆرجینا"هاوڕێیان؟ ئەرێ دوو ڕۆژی تر ئێمە چۆن بچینە ماڵەکەی کریس؟ ئەو خۆی لە زیندانە"
|بە سەرسوڕماوی وای وت|






ڤێرا"بەخوا ڕاست دەکەیت منیش ئێستا بیرم هاتەوە ئەرێ هەر بەڕاست چۆن بڕۆین؟"
|وای وت و کەوتە بیرکردنەوە|







جونیۆر"ئێ ئەوە نییە من لێرەم چ پێویست بە باوکم دەکات ئێوە وەرن و بمێننەوە بۆ ڕێگاکەش بە مامە مۆدریچ دەڵێم بمانبات"
|بە شیرینی وای وت|







ماڕک"ئەزانین جونیۆر جیان بەڵام جوان نییە بەم جۆرە بێین کە خاوەن ماڵ لە ماڵ نەبێت نابێ بێ پرس و بێ ئاگاداری ئەو بڕۆین"
|بە هێمنی وای وت|









جونیۆر"ئێ پەیوەندی پێوە دەکەین و ئاگاداری دەکەینەوە یانیش دەچینە لای دووبارە"
|بە قشتی وای وت|








✔️!🇵🇹دوورگەی مادێڕا🇵🇹!🔚Where stories live. Discover now