Chapter 35

222 68 151
                                    

At <Spain>
At <Madrid>

بـەیـانـی‌🌻

10:00 AM


تەنها ماڕک هەڵسابوو جۆرجینا و ئالیانا و ڤێرا خەوتبوون چونکە زۆر ماندوو بوو بوون بەڵام ماڕک کوڕێکە ناتوانێ زۆر بخەوێت





Andres Mark    P O V




ئایش هەموو لەشم ئازاری هەیە وەیهـ هەر باشە ئێستا گەیشتووین ئەمەش لە کۆڵ بۆوە زۆر شوکر ئایی بیری خوشکەکەمم کردووە با تەلەفونێکی بۆ بکەم🥺 دوو جار پەیوەندیم کرد ئەوجا وەڵامی دامەوە




لـە پـەیـوەنـدی



ماڕک:-سڵاوووووو


ڕینا:-سڵاو کاکە


ماڕک:-چۆنی هەناسەکەم؟


ڕینا:-چۆن بم؟ زۆر بێزارم😔

ماڕک:-ئۆیش خوشکەکەم بێزارە؟



ڕینا:-بەڵێ بۆ خاتری خوا وەرە و لێرە ڕزگارم بکە


ماڕک:-بچکۆلەکەم نابێت دایکم بەتەنها جێ بهێڵین



ڕینا:-من ناچار نیم ببمە قوربانی دڵ پیسی تۆ کاکە!



ماڕک:-جیانەکەی کاکە دایکم ئافرەتێکی بە تەمەنە ئەی نابێت یەکێکمان لەو ڕێگایە لەگەڵیا بین؟ ئەی ئەگەر خوا نەکات شتێکی لێ هات؟



ڕینا:-کەواتە تۆ لەگەڵی هاتبای تا نەیەیتە ئەم شوێنە بێزارکەرە لێم تێناگەی کاکه


ماڕک:-ئەی کێ ئاگاداری تۆ بوایە؟


ڕینا:-بۆ خۆم بەتەنها دەبووم لە ماڵەوە



ماڕک:-بچکۆلەکەم تەمەنی تۆ هی ئەوە نییە بەتەنها بیت هەناسەکەم تۆ زۆر بچووکیت ناتوانی بەرپرسیارەتی هەڵگریت بە قسەی کاکە بکە باشە؟ تۆ چ کاتێک بە قسەی منت کردووە و زەرەرت کردبێت؟



ڕینا:-بەڵام کاکە من زۆر بێزار بووم دڵم زۆر تەنگە :(




ماڕک:-بە قوربانت بم تەنها کەمێکی تر بەرگە بگرە بە دایکم ئەڵێم هەفتەیەکی تر بگەڕێتەوه باشە؟

✔️!🇵🇹دوورگەی مادێڕا🇵🇹!🔚Where stories live. Discover now