At <Argentina>
At <Buenos Aires>
لە ڕاستیدا خۆرخێ هێندەش پێی سەیر نەبوو چونکە ئەمە ئیتر شتێکی چاوەڕوان کراوبوو بۆ ئەو بەهەرحاڵ هەر زوو شۆک بوونە گەورەکەی لاچوو و وتی
خۆرخێ"فەرموو بەڕێز کریستیانۆ؟"
|بە سەرسامی وای وت|کریستیانۆ"ئێ سڵاو بەڕێزم خاتوون جۆرجینا لە ماڵەوەیە؟"
|بەڕێزەوە وای وت|جونیۆر شۆک بوو بوو چونکە هەرگیز کریسی نەبینیبوو بەم جۆرە بە ڕێزەوە ڕەفتار بکات
خۆرخێ"بۆچی چ کارت بە جۆرجینا هەیە؟"
|بە ڕەقی وای وت|
کریستیانۆ"لە ڕاستیدا بابەتەکە کەمێ درێژە ئەگەر ئیزنم بدەیت و بێمە ژوورەوە ئەوا من بۆتی ڕوون دەکەمەوه"
|بە هێمنی وای وت|خۆرخێ کەمێ دوو دڵ بوو بەڵام ڕێگای بۆ چۆڵ کردن کریس لە ناخەوە خەندەی سەرکەوتنی دەکرد و هەنگاوی نا بۆ ژوورەوە
کریستیانۆ"جونیۆر تۆش وەرە کوڕم"
|بە سۆزەوە وای وت|جونیۆر قایل بوو و هاتە ژوورەوە و دەرگاکەی داخست خۆرخێ بیری هاتەوه کە ماڵەکەیان وێرانە بۆ ئەوەی جۆرجینا شەرمەزار نەبێت وتی
خۆرخێ"ئێ لە ڕاستیدا ماڵەکەمان کەمێک نا ڕێکە دەکرێت هەر لە بەردەم دەرگا قسە بکەیت؟"
|بە شەرمەزاری وای وت|کریستیانۆ"ههههه کێشە نییە با لە باخچەکەتان قسە بکەین بەڕاستی زۆر خۆشە"
|بە ڕوویێکی خۆش وای وت|خۆرخێ"ئاا ببورە من ئەوێم هەر بیر نەبوو بفەرموون"
|بە خەندەوە وای وت|جونیۆر بە دڵخۆشییەوە ڕایکردە ناو باخچە گەورە و دڵگیرەکە کریستیانۆ و خۆرخێش لەسەر کورسیەکان لە بەرامبەر یەکتر دانیشتن
خۆرخێ"ئەوه کوڕی تۆیە؟"
|بە سۆزەوە وای وت|کریستیانۆ"بەڵێ"
|بە خەندەیەکی سادە وای وت|
خۆرخێ"زۆر شیرینە"
|بە خەندە وای وت|کریستیانۆ"زۆر سوپاس"
|بە ڕێزەوە وای وت|
YOU ARE READING
✔️!🇵🇹دوورگەی مادێڕا🇵🇹!🔚
Romance؟؟؟"کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ یاخود لیۆنێل مێسی؟" جۆرجینا"بێگومان باشترین یاریزانی مێژوو ؟؟؟؟ هەڵدەبژێرم" .......... ئایا سەیر نییە کچێک لە ئەرژەنتینەوە دەگات بە بەناوبانگترین یاریزانی تۆپی پێ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ هەردووکیان دوو دونیای جیاوازیان هەیە بیربکەوە...