Chapter 97

74 17 8
                                    

لــە <ئــەرجــەنــتــیــن>
لــە <بــۆیـــنــس ئــایــرس>








جۆرجینا"کریس، ئێ من من نازانم"
|بە حەپەساوی وای وت|









کریستیانۆ"جۆرجینا بۆچی ئەوەندە دوورم دەخەیەوە؟ دەی ئیتر دەرگای ژیانت بکەوە با بێمە ناویەوە دواتریش دەرگاکەم لەسەر قفڵ بکە تا گەر بشمەوێ نەتوانم بڕۆم"
|به خۆشویستییەوە وای وت|










جۆرجینا"باشە، ڕازیم"
|بە هێمنی وای وت|











کریستیانۆ"بڵێ بەخوا؟"
|بە شۆک و دڵخۆشی وای وت|








جۆرجینا"بەخوا بەڕاستمە دەرگاکەم کردەوە کریس ئیتر هاتنەکەش لەسەرخۆتە"
|بە نەرمی وای وت|









کریس بە دڵخۆشییەکی زۆر گەورە ئەڵقەکەی دەستی لە پەنجەی جۆرجینا کرد و دەستەکانی ماچ کرد و هەڵسایەوە







کریستیانۆ"من هەرگیز وا دڵخۆش نەبوومە لە ژیانم جۆرجینا"
|بە خەندەیەکی فراوانەوە وای وت|









جۆرجینا"بە پێچەوانەوە تۆ منت دڵخۆش کرد"
|به نەرمی وای وت و دەستی بە ڕووخساری کریس داهێنا|





کریسیش دەستی گرت و ناو لەپی دەستی جۆرجینای ماچ کرد، دواتر ڕۆیشتە لای باوکی جۆرجینا









کریستیانۆ"باوکە گیان بێنە با دەستت ماچ کەم"
|بە دڵخۆشی وای وت و دەستی ماچ کرد|












خۆرخێ"کوڕم زۆر دڵخۆشم بۆتان هیوادارم بەختەوەربن کوڕم دڵی مەشکێنە"
|بە میهرەبانی وای وت|








کریستیانۆ"زۆر سوپاس باوکە گیان بێ خەمبە ئەو زۆر دڵخۆش دەکەم خۆشترین ژیانی دەبێت دڵنیا بە من ئەوم لەخۆشم خۆشتر دەوێت، جا نازانم کەی هاوسەرگیریەکە بکەین تۆ خۆت ڕۆژێک دیاری بکە باشە باوکە؟"
|بە سۆزەوە وای ووت|












خۆرخێ"تا چەن زووتر بکرێ باشترێکە"
|بە هێمنی وای وت|









جۆرجینا"بەڵام کریس من ناتوانم باوکم جێ بهێڵم و لەگەڵ تۆ بێم"
|بە جدی و دڵ تەنگی وای وت|











کریستیانۆ"کێ وتی تۆ باوکت جێ دەهێڵیت؟ ئەسڵەن خۆم قەبووڵ ناکەم دەستبەرداری خێزانەکەت بی جۆرجینا من خۆویست نیم"
|بە هێمنی وای وت|










جونیۆر"ئەی چی بکەین باوکە گەر نەشڕۆین ئەبێ تۆ بێیتەوە ئێرە بژیت ئەوەش نابێت چونکە ژیانی تۆ لە ئیسپانیایە"
|بە سەرلێشێواوی وای وت|










کریستیانۆ"باوکە خۆرخێش دێت لەگەڵمان"
|بە هیواوە وای ووت|







خۆرخێ"من؟ من بۆچی بێم!؟ چ کارم بە ئیسپانیایە کوڕم تۆ دەستی کچەکەم بگرە و بڕۆن خێزانێکی جوان پێکبهێنن"
|بە سەرسامی وای وت|









جۆرجینا"بە بێ تۆ هیچ خێزانێکی جوان بوونی نابێ باوکە، وە من ناتوانم جێت بهێڵم هەرگیز بشمرم دەستم لێت بەرنابێ"
|بە دڵ تەنگی وای وت|











کریستیانۆ"جۆرجینا ڕاست دەکات منیش ناتوانم لە خێزانەکەی خۆم دوورکەومەوە و دەست بەرداریان بم حەق بەوە، باوکە گیان چارەنووسی ئێمە لەدەستی تۆدایە گەر تۆ نەیەیت لەگەڵمان دڵنیابە ئەو هاوسەرگیریەش ڕوونادا"
|بە غەمباری وای وت|















خۆرخێ"تکایە من پێویستم بە کاتە ناتوانم هێندە زوو بڕیار بدەم"
|بە تکاوە وای وت|












ماڕک"مامە، کەس مافی ئەوەی نییە پەلەت لێ بکات، من دەزانم تۆ ئەرژەنتینت زۆر خۆشدەوێ جێهێشتنی ئێرە بۆ کەسمان ئاسان نییە، بەڵام ئەوەش بزانە ڕەنگە لە شوێنێکی تر ژیانمان پڕشنگدار تر بێت مەرج نییە هەموو کاتێک وڵاتەکەی خۆت مایەی خۆشبەختی بێت هەندێکجار شوێنێکی تر بۆتۆ مایەی خۆشبەختی ڕاستەقینەیە"
|بە هیواوە ئەو قسانەی بۆ خۆرخێ کرد|













کریستیانۆ"تەواو ماڕک، وازبێنە با باوکم بۆخۆی بیر بکاتەوە، چەندی دەوێت بیربکەوە من ئامادەم تا کۆتایی تەمەنیشم چاوەڕێی کچەکەت بکەم باوکە چونکە خۆشەویستی من بۆ ئەو ڕاستەقینەیە هەرگیزیش کەسم بەو جۆرە خۆشنەویستووە ئەو تایبەترین کەسە بۆ من زۆر ئازیزە تەنانەت لەگەڵ هەر ترپەیەکم خۆشەویستیم بۆی گەورەتر دەبێت خۆشەویستی ئەو دەریایێکە و منیش مەلەوانێکم کە بەناویدا مەلە دەکەم باوەشی ئەو لە باوەشی نیشتیمانیش شیرینترە تا کۆتایی عومرم وێڵی ئەوم و دڵ مەیلی بەلای هیچ دڵێکی تر ناچێت دڵنیابە لەوە"
|بە متمانەبەخۆبوونەوە ئەو قسانەی کرد|







ئەو مەرد بوو!

ئەو پیاو بوو نێر نەبوو!






Stop🔴✋
_________________________________________


سەلام برادەران ئەوەش پاڕتی 97 خەبەرەکی ناخۆشیش هەتیم بەو ڕەمەزانەی خەبەری ناخۆش دەدەم بەس چبکەم، دەمەوێ پێتان برێم تەنها سێ چاپتەر مایە و ڕۆمانەکەمان کۆتایی پێ دێ بمبورن عاشقانی ئەو ڕۆمانە ئەمنیش زۆر دڵتەنگم بەس چبکەین لە کۆتایدا هەموو سەرەتایەک کۆتاییەکی هەیە‌🖤





تا پاڕتی داهاتوو بە خواتان دەسپێرم‌‌👋

✔️!🇵🇹دوورگەی مادێڕا🇵🇹!🔚Where stories live. Discover now