Chapter 12

239 100 33
                                    


لــە <پــرتــوگــال>
لــە <دوورگــەی مــادێــڕا>







گۆمێز"بەڕێز کریس بمانبورە تەنها دەمەقاڵێیەک بوو"
|به شەرمەزارییەوە وای وت|








کریستیانۆ"تەنها دەمەقاڵێیەک بوو؟ بەڕێز گۆمێز کە تۆزێ ڕووم پێدان مانای ئەوە نییە کە بە دڵی خۆتان ڕەفتار بکەن خاتوون ڕۆدریگێز گەر ئاوا دەکەی بڕۆ دەرەوە"
|بە خۆ بە زلزانی وای وت|






جۆرجینا"کورە عەمری خۆت و مۆڵیشت نەمێنێت ئێستا ئەڕۆم"
|به بێ منەتی وای وت|







جۆرجینا جانتاکەی هەڵگرت و ویستی بڕوا بەڵام فێرناند ڕێگای لێگرت






فێرناند"خاتوون جۆرجینا تکایە ئارام دەبنەوە؟ بەڕێز ڕۆناڵدۆ تکایە پێویست بەم توڕە بوونە ناکا و خاتوون جارێکی تر دووبارەی ناکاتەوە وە پێویست ناکا لەسەر ئەم جێگایە شەڕ بکەن خاتوون جۆرجینا ئەوە شوێنی ماڕکە شوێنی تۆ لە ژوورەکەی منە دەی فەرموو با بڕۆین"
|بە لەسەر خۆیی وای وت|








کریستیانۆ"تێنەگەیشتم؟ چ پێویست دەکات لە ژووری تۆ بێت؟"
|به کەمێ توڕە بوونەوە وای وت|







فێرناند"بەڕێزم شوێنی گونجاومان نییە ئێرە مۆڵە خۆ کۆمپانیا نییە وە تەنها من و تۆ و چەند کارمەندێک و کارمەندی خزمەتگوزاری لێرە کار دەکەن بە زۆر جێگام بۆ بەڕێز گۆمێز و بەڕێز ماڕکیش دانا"
|به خەندەی ساختە وای وت|






جۆرجینا"من تاقەتی ڕوون کردنەوەم نییە بەڕێز فێرناند تکایە شوێنەکەم نیشان دەدەن؟"
|بە جدییەوە وای ووت|






فێرناند"فەرموو وەرن با بڕۆین"
|بە دڵ خۆشییەوە وای وت|





جۆرجینا لەگەڵ فێرناند ڕۆیشت کریس خۆشی نەیزانی بۆ بەمه توڕە بوو






گۆمێز"ئێ بەڕێزم...٭بڕدرا٭"
|ویستی دووبارە داوای لێ بووردن بکات|








کریستیانۆ"بەسە قسە مەکە ماستاوچی گەمژە"
|بە هاوارەوە وای وت و ڕۆیشت|






ماڕک"هێی تۆ خۆت پێ چییە تا وا هاوار بەسەر بەڕێوبەرەکەمان دا بکەی"
|بە هاوارەوە وای وت و هەستایەوە سەر پێ|








بەڵام کریس وەک ئەوەی گوێشی لێ نەبووبێت بەردەوام بوو لە ڕۆیشتن بەرەو ژوورەکەی








✔️!🇵🇹دوورگەی مادێڕا🇵🇹!🔚Unde poveștirile trăiesc. Descoperă acum