Chapter 89

198 33 44
                                    


At <Spain>
At <Barcelona>


ماڕک"شتیگن؟"
|بە سەرسوڕمانەوە وای وت|





کریستیانۆ"بەڕێز شتیگن تۆ چ کارت هەیە لێرە؟"
|بە سەرسامی وای وت|





چونکە شتیگن لێرە نەبوو بەم کاتە  چۆن هاتووە بۆ ئێرە





شتیگن"لە ڕاستیدا خەمی ئێوەم بوو بارتۆمیۆ وتی وەرە کۆشکەکە ئەوان لەوێن ئیتر منیش هاتم"
|بە سۆزەوە وای وت|






ماڕک"بۆچی سەرۆکەکەتان بەم کاتانەش بە ئاگایە؟"
|بە سەرسوڕماوی وای وت|





شتیگن"نا کوڕە ئەوە کاتژمێر یانزەی شەو پێمی وت بەڵام من لە دەرەوە بووم لەگەڵ ماڵەوە تا چووینەوە درەنگی کرد ئیتر تا هاتم ئێستا بۆتە دووی شەو"
|بە بێزاری ڕوون کردنەوەی دا|






کریستیانۆ"ئەها ئێ ئێ چاکت کردووە بەخێربێیت"
|بە خەندەوە وای وت|




بەهۆی شیرینی و ڕۆح سووکییەکەی کریس زۆر شتیگنی خۆش ئەوێ لە کاتێکدا لە یاریەکان ئەم دوانە زۆر ڕووبەڕووی یەک دەبنەوە چونکە کریس هەوڵ دەدات گۆڵ لە خانەی گۆڵی شتیگن تۆمار بکات شتیگنیش ڕێگری دەکا لەوەی کریستیانۆ گۆڵ تۆمار بکا سەرەڕای ئەوانەش زۆر ڕێز لەیەک دەگرن و یەکیان خۆشدەوێ






شتیگن"زۆر سوپاست ئەکەم براکەم، ڕووخسەت هەیە دانیشم لەگەڵتان؟"
|بە ڕێزەوە وای وت|






کریستیانۆ"بێگومان براکەم ئەوە چ قسەیەکە فەرموو وەرە دانیشە"
|بە کەیف خۆشی وای وت|








شتیگن دڵخۆش بوو بەوەی کە ڕێگەی پێدرا دانیشێت لەگەڵیان بە هێمنی چوو لەسەر کورسیە بەتاڵەکە دانیشت







ماڕک"بەڕێز شتیگن تۆ گوێت لە ئێمە گرتبوو؟"
|بە مەبەستی خراپ وای نەوت تەنها لێی پرسی|




شتیگن"لە ڕاستیدا بێ ئەوەی خۆم بمەوێ گوێم لێ بوو ئاگام لە هەواڵەکانی کریستیانۆ و خاتوون ڕۆدریگێز هەیە ئەوەش ئەزانم کە پێرێز هەواڵەکانی سڕیوەتەوە گەر نا میدیای ئیسپانیا هەرگیز وازیان لەو کچە نەدەهێنا سڕینەوەی هەواڵەکان وای کرد کەم لەبەر چاوان بێت بەس من هەواڵەکانم بینی بەر لە سڕینەوەیان وە ئەمڕۆش کە بینیم بۆ جۆرجینا هاتبووی و یارییەکەت تێکدا و لەسەر ئەو شەڕت کرد ئیتر من لەوانەوە دەزانم کە خۆشت دەوێت کریس ئیتر ئێستا کە گوێم لێتان بوو ئەوەندەی تێگەیشتم دەتەوێ داوای هاوسەرگیری بکەیت واییە؟"
|بە هێمنی شتەکانی ڕوون کردەوە|









✔️!🇵🇹دوورگەی مادێڕا🇵🇹!🔚Where stories live. Discover now