Chapter 88

191 35 34
                                    

At <Spain>
At <Barcelona>




پێرێز"ڕامۆس تکایە کەمێک خێراتر بڕۆ"
|بە پەرێشانی وای وت|







ڕامۆس ئۆتۆمبێلەکەی خێراتر کرد خەریک بوو شێت ببێ هاوڕێکانی و ئالیانا لە مەترسیدان لەسەر شەقامی گشتی تووشی ڕووداو بوونە




جۆرجینا"ئالیانا حاڵتان باشە وانییە؟"
|بەشڵەژان پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ ئالیانا دەکرد|





بەیڵ"تخوا براژن دڵنیابەرەوە کە هەموویان باشن"
|بە دڵ پڕی وای وت|




ڕامۆس هەروا دەهات خێراتر دەڕۆیشت وەک شێتی لێهاتبوو کریس ئاگری لێ هەڵسابوو زۆر خەمی ئەوانیان بوو



پێرێز"ڕامۆس کوڕم نەشمان وت هێندە خێرا بڕۆ کوڕم دوای ئێمەش تووشی ڕووداو دەبین کەمێک هێواش"
|به کەمێک ترسەوە وای وت|




ڕامۆس"شێت دەبم باوکە شێت دەبم چۆن دەتوانم هێواش بڕۆم هاوڕێکانم و  خۆشەویستەکەم لە مەترسیدان"
|بە دەنگی بەرزەوە وای وت|




پێرێز"کوڕەکەم پەشۆکاو مەبە تەواو ئەوە نییە به جۆرجینایان وت باشن تەنها ئۆتۆمبێلەکەیان وێران بووە کوڕم هێور بەرەوە کەمێک"
|بە خەمخۆرییەوە وای وت|



ڕامۆس"باوکە گەر واش بێت ناخۆشە بۆمن تێبگە ئەوان بەم شەوە لەوێ سەرگەردان بوون"
|بە دڵ تەنگی وای وت|




پێرێز"باشە کوڕی خۆم بەس لەبەر دڵی من کەمێک هێواش بڕۆ باشە؟"
|بە تکاوە وای ووت|




ڕامۆس بۆ خاتری پێرێز کەمێک هێواشی کردەوە جۆرجینا لەولاوە دەگریا و بە پەیوەندی قسەی لەگەڵ هاوڕێکانی دەکرد






کریستیانۆ"هەناسەکەی من مەگری بەفیدات بم تخوا"
|وای وت کاتێ جۆرجینای لە باوەش گرت|





ماڕک بە دەستی ئاماژەی بۆ کریس کرد ئەم ڕەفتارەی زۆر باشە بۆ ئەوەی زیاتر لە جۆرجینا نزیک ببێتەوە کریسیش لەو پەڕی بێتاقەتی خەندەیەکی بۆ ماڕک کرد 




جۆرجینا"ئاخر ئەوان حاڵیان ئاوا بێت چۆن نەگریم جونیۆرەکەشم لەوێیە"
|بە گریانەوه وای وت|






کریستیانۆ"تەواو هەناسەی من ئێستا ئەچینە لایان باشە؟"
|بە هێمنی وای وت|




کریس هەرچەندە خۆشی زۆر دڵ تەنگ بوو بەڵام هەوڵی دەدا دڵنەوایی جۆرجینا بکات





جۆرجینا"ئــهـــم"
|بە دەنگێکی گریاناوی وای وت|





جۆرجینا خۆی نوقمی سینگی کریس کرد کریس ئەوی ئاسوودە کرد زۆر قسەی بۆ کرد تا گریانەکەی بوەستێنێ تا گەیشتن هەر لاواندییەوە لە باوەشی و زۆر نەرم بوو لەگەڵی







✔️!🇵🇹دوورگەی مادێڕا🇵🇹!🔚Where stories live. Discover now