Chapter 75

172 44 51
                                    


At <Spain>
At <Madrid>






ماڕک"ئەوەی دۆڕا دەبێ کیلۆیەک بیبەری تیژ بخوات!"
|بە جدی وای وت|






بەیڵ"چی؟!کوڕە ئەوە تۆ بەڕاستتە چۆن شتی وا دەبێت گەمژە دەمرین"
|بە کەمێ توڕەیی وای وت|





ماڕک"ئێ باشە باش ڕاستەکەی ئەوە زۆرە باشە تەنها پێنج دانە ڕازین؟"
|بە هێمنی وای وت|







ڕامۆس"من ڕازیم ئەمەم بە دڵ بوو"
|بە ئاسایی وای وت|








کریس و بەیڵیش کێشەیان نەبوو کەواتە یارییەکە دەستی پێکرد سەرەتا تۆپ لەلای ڕامۆس و بەیڵ بوو ڕامۆس پاسێکی نایابی دا بە بەیڵ بەڵام ماڕک زۆر بە زیرەکانە توانی تۆپەکەی لێ وەربگرێت و بە خێرایی بەرەو گۆڵەکە ڕای کرد ڕامۆس پێشی لێ گرت ئەمەش ماڕکی ناچار کەمێک هێواش بێتەوە کەمێ ئەولا و ئەولای کرد بۆ ئەوەی لە ڕامۆسی تێکبدات بەڵام ڕامۆس بەرگریکارێک نەبوو کە بە ئاسانی بپەڕێندرێت








کریستیانۆ"ماڕک پاس بدە بە من ماڕککک"
|بە دەنگی بەرز وای وت|










بەڵام ماڕک سووڕ بوو لەسەر ئەوەی خۆی ڕامۆس مراوەغە بکات بەڵام شکستی هێنا ڕامۆس تۆپەکەی لێ وەرگرت کریس هەناسەیەکی بێ هیوایی دایەوە و ماڕکیش دەفع بوو ڕایکردەوە شوێنی خۆی چاوەڕێ بوو دووبارە یارییەکە دەست پێ بکاتەوە ئەمجارە ڕامۆس کەمێ هاتە پێشەوە و ئۆڤەرێکی جوانی بۆ بەیڵ کرد بەیڵیش بێ ئەوەی بهێڵێ تۆپەکە بکەوێتە سەر ئەرز هەر ڕاستەوخۆ شووتێکی لە تۆپەکەدا بەڵام باش بوو کریس گەڕاندییەوە و پاسی دا بە ماڕک ، ماڕک لەبەر برینەکەی نەیدەتوانی زۆر خێرا ڕابکات و بە ئازادی جووڵە بکات ئەمجارە لە دوورەوە شووتێکی بە هێزی لێدا بەڵام دووبارە شکستی هێنا و بەر شیشی گۆڵەکە کەوت تۆپەکە گەڕایەوە لای ڕامۆس ئەمجارە ڕامۆس خۆی ڕایکرد و بەرەو گۆڵەکە ڕۆیشت شووتێکی زۆر جوانی لێدا ماڕک نەیتوانی بیگەڕێنێتەوە و بوو بە گۆڵ








ڕامۆس"هیهیهیهیهی ئەمە یەک"
|بە پۆز و دڵخۆشی وای وت|







کریستیانۆ"ماڕک هێندە ئەنانی مەبە گەر نا بە دۆڕاندنمان دەدەیت گەمژە"
|بە بێ جەوی وای وت|




پێرێز"ئافەرین شێرەکەم بەس بەخۆت"
|بە دڵخۆشی وای وت|







بەیڵ"دەستخۆش برا"
|وای وت و باوەشێکی کورتی لێدا و دوورکەوتەوە|








ڕامۆس"ماڕک تۆ زۆر خۆویستیت گەر وابیت دەدۆڕێن ناتوانن بیبەنەوە ها ئەو چاڵنجەی کە داتنا دەبێ خۆت ئەنجامی بدەی"
|بە گاڵتەجاڕی وای وت|









✔️!🇵🇹دوورگەی مادێڕا🇵🇹!🔚Where stories live. Discover now