ژوورەکە

1.4K 147 145
                                    


______________꧁༆꧂_____________

کەنداوی باسکای
ساڵی۱۷۷٥

باڵندەی هەواڵبەر بە باڵە بەهێزەکانیەوە کۆتا هەوڵەکانی دەدا بۆ گەشتن بە شوێنی مەبەست لە نێو ئەو دەریا شینە کوژەرەدا بۆ دواجار کەشتی مەبەستی دۆزیەوە باڵەکانی بە جەستەیەوە نوساند و بە تیژیەوە بەرەو خوارەوە ڕۆشت بەهۆی بایەکەوە پەڕەکانی لەیەکتریان دەدا و چاوەکانی تیژ کردبویەوە لەسەر ئامانجەکەی

،بۆکۆتا جار گەشتە سەر لێوارەکەوە تاوەکو قۆڵێکی پڕ لە ماسولکە بۆی بوەستێ و بچێتە سەری و نینۆکە تیژەکانی تیایدا بچەقێنی ، بە جێگیریەوە بەرەو ژورێک ڕۆشت و دواجار کە ڕێگەی درا بچێتە ژوورەوە نامەکەی لە نێو نامە هەڵگرەکەی باڵندەکە دەرهێنا و بۆ گەورەکەی وەستاند

....:-ئەوە لە فێرناندینۆوەیە

ووتی کاتێک گەورەکەی پشتی لە ئەو بوو ،بە هێواشیەوە سەری بە قایل بوون جوڵاند سوڕایەوە بۆ وەرگرتنی و خوێندنەوەی ، قوماشە سێگۆشەیەکەی سەر قژی لابرد و چەند تاڵێک لە قژە درێژەکەی ڕێگەیان گرت بەرەو ڕوخساری دەستی بەنێویاندا برد بۆ لابردنیان ، کۆتا وشەکانی نێو نامەکەی خوێندەوە بە دەنگێکی کەمێک بڵند

.....:- قبوڵ کردنی جێگای دڵخۆشیم دەبێ

کەمێک وەستا و چرکەی دواتر نامەکە خرایە سەر ئاگری مۆمە کزەکەوە تاوەکو بە تەواوی بسوتێ

.....:-هەواڵیان پێ بدەوە لە دەڕۆژی داهاتوو لە کاسێرتا دەبین

ساڵی١٧٧٥
وڵاتی ئیتاڵیا

کۆشکی شاهانە [Royal palace]لە شاری کاسێرتا  لە ژێر فەرمانڕەوایی پاشا فێرناندینۆی دووەم

لێرە لە بەشێکی شاری ئیتاڵیا کاسێرتا هەیە  شارێکی هێمن و جوان لە سەدەی هەژدەدا کە لە بڕینی ڕێگا بۆ کاتژمێرێک  بەندەری دەریای تیرانی دەبینی کە  جوانترین دیمەنەکانی هەیە  دەنگی شەپۆڵ و دەنگی نەورەسەکان باشترین ئاوازیان داهێناوە

لە چەقی ئەو شارەدا کۆشکە دڵڕفێنەکەی ڕۆیاڵ هەیە کە بڕیار وایە بۆ چەندین سەدەی داهاتوو بە یەکێک لە جوانترین دیمەنەکان بمێنێتەوە ، لەو بەیانیە زوەدا دەرگا ئاسنینەکان دەکرانەوە ، پەردە ئاوریشمە سوور و سپیەکان هەڵدەدرانەوە تاوەکو ڕووناکی خۆر پیرۆزی ببەخشێت بە ناوەوەی کۆشک ، میوزیک ژەنی جۆرەها ئامێرەکان لە نێوەڕاستی باخچەی کۆشک ئاوازە هێمنەکانیان دەژەنی

خانمە شاهانەکان بە چەتر و پەنجەوانەکانیانەوە بە نەرمیەوە بەنێو باخچەکەدا دەگەڕان ، ئافرەتە خزمەتکارەکانیش لەسەر مێزە دارینیەکانی تایبەت بە کارەکانیان وەستابوون و وێنە گەورە و جوانەکانی سەر دیواری کۆشکیان پاک دەکردەوە لە هەبوونی هەر تەنۆکە خۆڵێک

''Running to The Sea''Where stories live. Discover now