𝓘𝓝 𝓣𝓘𝓡𝓐𝓝𝓘𝓢 𝓢𝓔𝓐
ℱℛ𝒜𝒩𝒞ℰ
𝓞𝓝 𝓜𝓐𝓖𝓘𝓒𝓔 𝓓𝓔𝓐𝓓 𝓢𝓗𝓘𝓟
______________꧁༆꧂_____________
𝑻𝒘𝒐 𝒚𝒆𝒓𝒔 𝒂𝒈𝒐 :
ئەو کەل و پەلانەی هەڵگرتبوو کە مامۆژنی پێی ووتبوو بیهێنێت
لەلێواری بەندەرەکە دەڕۆشت و سەیری دەریاکەی دەکرد
هەرچەندە هیچ کاتێک ئەوە ڕووی نەداوە هەمیشە ویستویان لە ژوورەوە بەندی بکەن
بەڵام ئەمجارە ئامۆژنی نەخۆش بوو وە کچە خۆشەویستەکانیشی ئامادەنەبوون بچن بۆ ئەوەی شتەکان بکڕن لە شوێنی دایکیان لە بازاڕی بەندەرەکە
زۆر بە زەحمەت شتەکانی هەڵگرتبوو
چونکە زۆر بوون وە قوڕس بوون
ئاگاداری بەردەمی نەبوو
سەیری دەریاکەی دەکرد
دەکرێت ڕۆژێک ببێت بە بەشێک لەو دەریایە؟
لەپڕ کەسێک بە توندی خۆی پێیا کێشا وای کرد هەموو شتەکان لەدەستی بکەونە خوارەوە و چەند دانە تەماتەیەکیش بکەونە نێو دەریاکەوە و خۆشی بکەوێت بە ئەرزەکەدا
بە توڕەییەوە سەیری دواوەی کرد بۆ ئەوەی ئەو کەسە ببینێت کە وای کرد و تەنانەت داوای لێبوردنیشی نەکرد و خەریکە دەڕوا
بێلا:-هێی تۆ پیاو بوەستە!
بە توندی هەڵسایەوە لە شوێنەکەی و بەرەو ئەو ڕۆشت و پەنجەی بە هەڕەشەوە لێ بەرز کردەوە
بێلا:-هەر ئێستا داوای لێبوردنم لێ بکە!
پیاوەکە بە ساردیەوە سەیری دەکرد
پێکەنینی دەهات کە دەیبینی ئەو مناڵە بەم شێوەیە قسەی لەگەڵدا دەکا
.....:-وە ئەگەر نەمکرد؟
بێلا:-ئەوا دەبێ وەک سەگی دەریایی بچی ئەو شتانەم بۆ بهێنیتەوە کە کەوتنە نێو ئاوەکەوە!
YOU ARE READING
''Running to The Sea''
Fantasyهەموو ڕووداوەکان لێرە دەست پێ دەکات لە کاسێرتا شارە ئارامەکەی فەڕەنسا لە سەدەی هەژەیەمدا هەموو شتێک دەست پێدەکات کاتێک کچێکی هەرزەکار بڕیار دەدات گیر بخوات لەگەڵ کۆمەڵە چەتەیەک کە بە درێژایی دەیان ساڵە فەرمانڕەوایەتی دەریا دەکەن و سەرۆکەکەیان پیاو...