ڕەنگاو ڕەنگ

756 109 67
                                    

𝒸𝒶𝓈ℯ𝓇𝓉𝒶

𝒾𝓃 𝒾𝓉𝒶𝓁𝓁𝓎

______________꧁༆꧂_____________

𝑾𝒓𝒊𝒕𝒆𝒓:



۱۷۹۷
شاری کاسێرتا لە وڵاتی ئیتاڵیا









لەبەرامبەر دەریاکە
لە خانووە بچوک و خنجیلانەکەی بوو

پەنجەرە گەورەکەی ژووری وێنەکێشانی کردبوویەوە و بە فڵچەو ڕەنگەکان ڕۆحی بە وێنە مردووەکە دەبەخشی



قژە سپی و خۆڵەمێشیەکەی هەڵدایەوە دواوە


بۆ چرکەیەک چاوەکانی گرژ کرد تاوەکو جوانتر تێبینی هەر هەڵەیەک بکا

بەڵام نەبوو


نزیک بویەوە تاوەکو دەست بکا بە تەواو کردنی چاوە سەوزەکانی

بەتەواوی بیریەتی

میرابێلای بیرە ئەگەر چی تەمەنیشی ٥۲ساڵە

قژە زەرد و جوانەکەی بیرە

هێشتا هەستی گرتنی دەستەکانی لەبیرە

ئێستاش زۆربەی شەوەکان خەبەری دەبێتەوە لەو کابوسەی گولەی خستە نێو چەوانی بێلاوە

بەڵام زۆربەی شەوەکانیش لەخەوەکەیدا خەندە دەکات کاتێک لەگەڵ میرابێلایەکەی بەدوای یەکدا ڕادەکەن

پێدەکەنن و یاری دەکەن

دەست لەقژی جوانی دەدا






ژوورەکە پڕ بوو لە ڕەنگە جوانەکان

سەوز و زەرد و سپی و سوور و پەمەیی

ڕەنگی چاوەکانی

ڕەنگی قژی

ڕەنگی پێستی

ڕەنگی لێوی

ڕەنگی ڕوومەتەکانی


کاڕمێلۆی پیر

سەیر دەردەکەوێت وانیە؟

هێشتا بەهێزە

بەڵام کەمێک لاوازتر

هێشتا قۆزە

بەڵام بەتەمەنتر




یەکێک بەڕاکردن هاتە ژوورەوە و لەگەڵ یەکێکی تر دەمەقاڵێی دەکرد



تاوەکو گەشتە ژوورەکە و هاواری کرد

ئیرا:-باوکە! لوکا دووبارە لە شمشێربازیەکە فێڵی لێ کردم



سەری گەڕاندەوە بۆ دواوە
بۆ بینینی بێلای دووەم

ئیرایەکی جوان و تەمەن ۲۲ ساڵ

''Running to The Sea''Where stories live. Discover now