ڕاکردن بۆ دەریا

467 103 25
                                    

𝓘𝓝 𝓣𝓘𝓡𝓐𝓝𝓘𝓢 𝓢𝓔𝓐

𝒮ℯ𝒶

𝓞𝓝 𝓜𝓐𝓖𝓘𝓒𝓔 𝓓𝓔𝓐𝓓 𝓢𝓗𝓘𝓟

______________꧁༆꧂_____________


هێواش هێواش بە ڕۆشتنی ڕۆژەکان تێگەشتم چی ڕوویداوە لەسەر ئەم کەشتیە

هەموو شەوێک بە دزیەوە کوڕێک خواردنی بۆمان دەهێنا

لیال ووتی لەو کاتەوەی مناڵە بەم شێوەیە ئەو خواردنی پێ دەدا و ئاگاداری دەبێت

لە زاری ئەو کوڕەوە گوێبیست بووم چی ڕوویداوە

تەنانەت چەندان ڕۆژ سەرسوڕماو ببووم لەو شتانەی ئەم کوڕە ووتی

لیال کوڕی دێرێک و تاتیانایە

ئەوان کوڕەکەیان بە شتێکی زیادە و بێمانا دەزانن

بۆیە لەو ڕۆژەوەی لەدایک بووە لەم ژوورە زیندانی کراوە

ووتی ئەو تەمەنی هەشت ساڵە و تاوەکو ئێستا ڕێگەی نەدراوە بچێتە دەرەوە

تەنانەت دایکی نایەت بۆ بینینیشی

ووتی چەندین جار بۆ چەندین ڕۆژ خواردنیان پێی نەداوە

وە کە خواردنیشی پێ دەدەن بڕێکی زۆر کەمی پێ دەدەن بۆیە من شەوانە بە دزیەوە خواردنی بۆ دەهێنم


لەو ساتەوە بڕیارم دا هیچ نەبێت ئاگاداری ئەو مناڵە بم تاوەکو کاڕمێلۆ دەمدۆزێتەوە

لەوانەیە بتوانم بیگرمە خۆ کێ دەزانێت؟


بەشێک لەمن بێهیوایی بەسەریدا زاڵ ببوو

مانگێکە و کاڕمێلۆ لەهیچ شوێنێک دەرنەکەوتووە

چی ئەگەر منی چیتر بەلاوە گرینگ نەمابێت؟

چی ئەگەر چیتر منی خۆش نەوێت؟

دەهێڵێت لێرە بمێنم و تەواو ؟

ئەوە لە سیفاتی کاڕمێلۆی من نەبوو


بەهێواشی سەرچەفەکەم دا بەسەر جەستەی خۆم و لیال

لەسەر جێگا کۆنەکە پاڵکەوتبووین

بەوم خستە باوەشی خۆمەوە بۆ ئەوی هیچ نەبێت کەمێک گەرم ببێتەوە


''Running to The Sea''Where stories live. Discover now