گەنجینە شاراوەکە

596 109 136
                                    

𝓘𝓝 𝓣𝓘𝓡𝓐𝓝𝓘𝓢 𝓢𝓔𝓐

𝒮ℯ𝒶

𝓞𝓝 𝓜𝓐𝓖𝓘𝓒𝓔 𝓓𝓔𝓐𝓓 𝓢𝓗𝓘𝓟

______________꧁༆꧂_____________

𝑊𝑟𝑖𝑡𝑒𝑟 :

لە ژوورەکە بەبێ دەنگی دانیشتبوون

هیچ یەکێک لەوان ئامادە نەبوو ڕونکردنەوە بۆ بێلا بدا کە بە شڵەژانەوە دانیشتبوو وە قاچی لە زەویەکە دەلەرزاند



پاشان بە دوودڵیەوە سەیری هەردووکیانی کرد

بێلا:-پێم بڵێن ئەو شتە چیە؟

کاڕمێلۆ و ئێنزۆ سەیری یەکتریان کرد

ئاڵوگۆڕکردنی بیرۆکەکانیان بە سەرنجەکانیان

کاری هەمیشەییان

دوای چەند چرکەیەکی کەم کاڕمێلۆ سەری بە قایل بوون جوڵاند بۆ ئێنزۆ و پاشان سەیری بێلای کرد





کاڕمێلۆ:-بۆت باس دەکەم میرابێلا ، بەڵام تۆ لەمن دوور ناکەویتەوە بە هیچ شێوەیەک!





کۆتایی قسەکانی دانە بە دانە دەوت و جەختی لەسەر دەکردنەوە




بێلا تەنها بۆ ئەوەی نهێنییەکە زوتر بزانێ سەری بە خێرایی لەقاند بە مانای ڕازی بوون




کاڕمێلۆ:-من هەرگیز ئازاری جەستەیی ناکێشم وانیە؟



بێلا:باشە وایە

بۆ ساتێک بێدەنگی

بۆ ساتێک دڵەڕاوکێ

بۆ ساتێک ترس

هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی بۆ ووتنی ڕستەی دواتر کە بۆ چەندین ڕۆژ لە گوێی بێلادا دەزرنگێتەوە



کاڕمێلۆ:-تۆ دەتوانی ئازارم بدەی



بێلا لە شوێنی خۆیدا بو بە سەهۆڵێک و چاوەکانی نەدەتروکاند


لێوەکانی کەمێک لەیەک جیا بونەوە چاوەکانی بڕیاریان نەبوو کاڕمێلۆ جێبهێڵن




بێلا:-تێناگەم ،چ شتێک دەڵێی تۆ ؟ ئێنزۆ ئەو چی دەڵێ ؟



بە ترسەوە سەیری ئێنزۆی دەکرد بۆ ئەوەی شتێکی تیایدا بدۆزێتەوە کە ئاماژە بێ بۆ ئەوەی هەموو ئەوانە گاڵتەن

''Running to The Sea''Where stories live. Discover now