𝓘𝓝 𝓣𝓘𝓡𝓐𝓝𝓘𝓢 𝓢𝓔𝓐
ℱℛ𝒜𝒩𝒞𝒜
𝓞𝓝 𝓜𝓐𝓖𝓘𝓒𝓔 𝓓𝓔𝓐𝓓 𝓢𝓗𝓘𝓟
______________꧁༆꧂_____________
𝑊𝑟𝑖𝑡𝑒𝑟:
گرنگتر لە گەنجینە؟
ئەوە دەبێ چی بێت بۆ چەتەیەک
ئادریان:- چارەگێکی گەنجینەکە دەبەین بەڵام لەبەرامبەردا داوای ئازادی لە باکوری ئیتاڵیا دەکەین ئەو شوێنەی ئێوە ئازادی لێ وەردەگرن
بە زیرەکیەوە داواکەی کرد
بێگومان پێویستی بەوە دەبێ لە زۆر شوێن ئازادی وەرگرێ جا ئەگەر ئەوە وڵاتەکەی خۆشی بێ زۆر باشترە
کاڕمێلۆ بە ڕێکیەوە کەمێک خۆی چەماندەوە و پەنجەکانی لێک ئاڵاندئەگەر چی ئەوە ئامۆزای بێلاش بێ بەڵام ئەو متمانەی پێ ناکا ئاوا بە ئاسانی
کاڕمێلۆ:-بۆچی؟
ئادریان:-بۆچی ؟ ئایا ئازادی سودی زیاتر نابێ لە زێڕ ؟
کاڕمێلۆ خەندەیەکی لاری کرد لە ژێر قاچی ئادریانەوە تاوەکو چاوەکانی سەیری کرد
کاڕمێلۆ:-کە دەڵێی سودی زیاترە مەبەستت دەتوانی خۆت و پیاوەکانت بە ئازادی دزی بکەن لە ناوچەکەمدا و ئافرەت بەدەست بهێنن یاخود دەستدرێژیان بکەنە سەر ؟
بێلا بە سەرسوڕماوییەوە سەیری کاڕمێلۆی کرد و برۆکانی بەرز کردەوە وە هەناسەیەکی گاڵتەجاڕی دایەوە
ئادریان:-وە پێت وایە وادەکەین؟ ئەگەر دەتەوێ بەڵێن بدەم ئاساییە
بەبێ هیچ دوودڵیەک وەڵامی دایەوە چونکە خۆی دەزانێ هیچ نیازێکی خراپی نیە
کاڕمێلۆ:-وە پێویست بەوە ناکا ،بەڵام لە ناوچەکەی مندا یاسای زۆر دەبێ دەزانی؟ وە تەنها شکاندنی یەکێک لەو یاساییانە شکاندنی ملی سەرپێچیکارەکە لێ دەکەوێتەوە
بە جێگیریەوە بۆی ڕوون کردەوە کە ئەگەر پێشێڵکاری بکا چی دەگوزەرێنێت بۆخۆی و پیاوەکانی
ئادریان:-پێم وانیە کێشەم لەگەڵ یاساییەکانت هەبێ
ئادریان بەبێ ئەوەی بپرسێ یاساییەکانی چین ڕازی بوو
YOU ARE READING
''Running to The Sea''
Fantasyهەموو ڕووداوەکان لێرە دەست پێ دەکات لە کاسێرتا شارە ئارامەکەی فەڕەنسا لە سەدەی هەژەیەمدا هەموو شتێک دەست پێدەکات کاتێک کچێکی هەرزەکار بڕیار دەدات گیر بخوات لەگەڵ کۆمەڵە چەتەیەک کە بە درێژایی دەیان ساڵە فەرمانڕەوایەتی دەریا دەکەن و سەرۆکەکەیان پیاو...