یەکەم ترس

625 117 98
                                    

𝓘𝓝  𝓣𝓘𝓡𝓐𝓝𝓘𝓢   𝓢𝓔𝓐

𝓞𝓝 𝓜𝓐𝓖𝓘𝓒𝓔  𝓓𝓔𝓐𝓓 𝓢𝓗𝓘𝓟

______________꧁༆꧂_____________

بێلا:-بۆچی بە ئاسانی ڕازی بوون من لەگەڵتاندا بێم ؟ مەبەستم سەرەتا سوێندم دەخوارد کە هەر بە بینینم دەمکوژن


خەندەیەکی کەمی بەرامبەر کردم


ئێنزۆ:-نەخێر شیرینەکەم ئێمە هەرگیز کەسێک ناکوژین کە زیانی بۆمان نەبێ دەزانی هەر کە تۆمان بینی لە کۆشک کاڕمێلۆ دوو پیاوی ڕاسپارد بۆ زانینی ئەوەی تۆ کێی ، پاشان بینیمان تۆ سیخوڕ نیت وە کە چیڕۆکی خۆتت بۆ کاڕمێلۆ گێڕابویەوە هەموومان  ڕێک بووین لەسەر ئەوەی بتپارێزین ئێمە نەمانتوانی خوشکەکانمان بپارێزین بەڵام وا بڕیارمان دا تۆ بپارێزین

چاوەکانم دووبارە ڕوناکی دڵخۆشی تێدا دەرکەوت

خەندەیەکی پڕ لە سۆزم بۆی کرد دووبارە باوەشم پێیدا کردەوە


بێلا:-سوپاس ئێنزۆ بەڕاستی سوپاس هەمووتان زۆر باشن بۆمن منتان پاراست ئێوە شایەنی باشترینن

دەستی لە قژم دا و شانەی دەکرد بە پەنجەکانی


تەزوو بە لاشەم داهات کاتێک ماچی قژی کردم بەڵام ئەوە ئاسودەیی پێ بەخشیم ئەو پڕ بو لە سۆز




ئێنزۆ:-بەڵام هەر بەڕاستی بێلا هێشتا گرەنتی کاڕمێلۆ نادەم ئەو زۆر باشە وەک برایەک وایە وەک سەرۆک خێزانێکە بۆ ئێمە بەڵام  تەنانەت پیاوەکانیش بوێریان نیە توڕەی بکەن  بۆیە کارێک مەکە زیاد لە پێویست توڕەی بکەی وە لێی مەترسە ئەو تۆی خۆش دەوێ باشە؟



هەستم دەکرد تەواو برایەکی گەورەم هەیە و خەریکە ئامۆژگاریم دەکا



ئەوە هەستێکی باشم پێدەبەخشێت


بێلا:-بەڕاست ئەو وا دەکا؟ من پێم وانیە دەزانی ؟ وا هەست دەکەم ئەو ڕقی لەمن بێ ، وە بە ویستی خۆم نیە تۆ و ئەو هەنێک جار زیاد لە پێویست ترسناکن




سەری بە نەخێر لەقاند قژە زێڕینیەکەی لەگەڵیدا وەک شەپۆلی ئاو دەلەریەوە ئەو زۆر دڵ ڕفێنە ئەو کوڕێکی لە ڕادەبەدەر قۆز و شیرینە





ئێنزۆ:-نەخێر بێلا ئەو سەرەتاکان تەنها گومانی لێت هەبوو بەڵام هەرگیز ڕقی لێت نەبووە ،وە وەک ووتم بێلا ئێمە لە کۆنتڕۆڵ کردنی توڕەییمان خراپین ببورە ئەگەر تۆم ترساندبێ




''Running to The Sea''On viuen les histories. Descobreix ara