جیهان چاوەڕێمانە

635 103 49
                                    

𝓘𝓝 𝓣𝓘𝓡𝓐𝓝𝓘𝓢 𝓢𝓔𝓐

𝒮ℯ𝒶

𝓞𝓝 𝓜𝓐𝓖𝓘𝓒𝓔 𝓓𝓔𝓐𝓓 𝓢𝓗𝓘𝓟

______________꧁༆꧂_____________

ئێنزۆ:-دەی خێراتر ئازیزم ، با خوێن لە ڕۆحی ئەو کەرە دەربهێنین کە بێلای بردووە لێمان

وەک شێت قسەی لەگەڵ کەشتیەکە دەکرد

قاچەکانم بە جێگیری لەسەر ئەرزەکە نەوەستاون لەو ساتەوەی کەشتیەکەم بینیوە لە دووری میلێک لێمانەوە


مانگێک تێپەڕیوە بەسەر دۆزینەوەی شوێنەکەی و ئێستا کەشتیەکە ڕێک لەبەرامبەرمانە





کوڕەکان تەقەمەنی و هەموو شتێکیان ئامادە کردبوو

ئەنتۆن کەشتیەکەی لێدەخوڕی و من و ئیساک و ئادریان و ئێنزۆ پەتەکانمان گرتبوو چاوەڕێی نزیک بوونەوەی زیاتر بووین بۆ ئەوەی پاز بدەین بۆ نێو کەشتیەکەی ئەوان

ئەوانیش وەک ئێمە ئامادە ببون

دێرێکم نەدۆزیەوە

نەمبینی لەنێو پیاوەکانی

بەڵام بۆ کوێ ڕادەکا؟

کاڕمێلۆ:-کەمێک بەرەو چەپ بڕۆ!

کەمێکی تر بێلا

دەی کەمێکی تر بەرگە بگرە ئازیزی من

ئێنزۆ:-دەی

کاڕمێلۆ:-ئامادە بن!

دەستم بڵند کردبوو

تەنها یەک ئاماژە

وێرانت دەکەم دێرێک
دەبێ خەیاڵ بۆ مردنێکی بە ئازار بکەی

کاڕمێلۆ:-چەکەکان ئامادە بکەن

یەک

دوو

سێ

کاڕمێلۆ:-بیتەقێنن!

خۆمان بە پەتەکەوە هەڵدا بۆ سەر کەشتیەکەی ئەوان

شمشێرەکەم توند گرت و هەر لەو چرکەیەی دەستم پەتەکەی بەردا

خێرا شمشێرەکەم لە شانی یەکێک چەقاند

لەدوامەوە بە چەقۆ لە پیاوێکی ترم دا

''Running to The Sea''Where stories live. Discover now