𝓘𝓝 𝓣𝓘𝓡𝓐𝓝𝓘𝓢 𝓢𝓔𝓐
𝒮ℰℛ𝒟ℐ𝒩𝒴𝒜
𝓞𝓝 𝓜𝓐𝓖𝓘𝓒𝓔 𝓓𝓔𝓐𝓓 𝓢𝓗𝓘𝓟
______________꧁༆꧂_____________
ئاوێنەکەی شاهێدی جوانی ئەوی دەدا جلێکی پیاوانەی لەبەرایە بەڵام چ شتێک لە قەشەنگی ئەو کچە کەم دەکاتەوە؟
تەنها زیادی دەکەن و زیادی دەکەن تاوەکو زیاتر کاڕمێلۆی بێدەسەڵات بتوێتەوە لەژێر چەتری ئەوینیدا
قژە زەرد و زێڕینەکەی بە بەرزی کۆکردبویەوە
وەک کاری هەمیشەیی بۆنە پڕ لە سۆز و خانمییەتیەکەی بڕژاند بەسەر خۆیدا
لەلای ئەویندارەکەی ئەوە ئاگری ئەشق بوو دەپڕیشکایە سەر دڵە ساردەکەی
لێوە جوان و پڕەکەی ڕووناک ببویەوە
خەندەیەکی کرد
ئەو خەندەیەی کاڕمێلۆ لێی بێبەشە
ئەو خەندەیەی بەسە بۆ کاڕمێلۆ تاوەکو سەدەیەک گیانی بکاتە قوربانی
هەنگاوی دەنا
زیاتر هەنگاوی نا
لە ڕوکەش وا دەردەکەوت کچێکی تەواو بەهێز بێ بەڵام هەمیشە شتەکان لە ناخەوە دەردەکەون
باسی چ شتێکی ناخی بکەم ؟
دڵە شڵەژاوەکەی
یان
هەستە بێدەسەڵاتەکانی؟
کە وەک کۆیلەیەک خەریکن چۆک دادەدەن بۆ کاڕمێلۆ
بەڵام هەر نکۆڵی لێ دەکا و قبوڵی نیە ئاشق بوبێ
بەڵام ئەو هەستە لە دەرگای کامە دڵ دەدا؟
خۆ مەگەر ئەو هەستە هەمان ئەو هەستە نیە کە ڕوخسەت لە دڵی کەس وەرناگرێ و بێڕەحمانە دەیتوێنێتەوە؟
چاوەکان ئەبڵەق ببون بە دووبارە بینینەوەی هەموویان لە قسە کردن وەستان بە بینینی ئەو
لایان سەیر بوو چۆن گەڕاوەتەوە لایان
بە بێدەنگ بوونی هەمووان چاوە ڕەشەکانی کاڕمێلۆ بەرز بویەوە
YOU ARE READING
''Running to The Sea''
Fantasyهەموو ڕووداوەکان لێرە دەست پێ دەکات لە کاسێرتا شارە ئارامەکەی فەڕەنسا لە سەدەی هەژەیەمدا هەموو شتێک دەست پێدەکات کاتێک کچێکی هەرزەکار بڕیار دەدات گیر بخوات لەگەڵ کۆمەڵە چەتەیەک کە بە درێژایی دەیان ساڵە فەرمانڕەوایەتی دەریا دەکەن و سەرۆکەکەیان پیاو...