کۆتا نامە

477 104 24
                                    

𝓘𝓝 𝓣𝓘𝓡𝓐𝓝𝓘𝓢 𝓢𝓔𝓐

𝒮ℯ𝒶

𝓞𝓝 𝓜𝓐𝓖𝓘𝓒𝓔 𝓓𝓔𝓐𝓓 𝓢𝓗𝓘𝓟

______________꧁༆꧂_____________




پارچە پەڕۆکەم خستبووە نێوان ددانەکانم

دەستم توند جلەکەمی گرتبوو

فرمێسکەکانم دەڕژانە خوارەوە بۆ سەر ئەرزەکە

بۆ ئەوەی لەگەڵ خوێنمدا تێکەڵ ببن

دڵۆپە ئارەقەکان ڕوخسارم و قژیان تەڕ کردبووم

بەهەموو هێزمەوە هاوارم  دەکرد

مناڵبوون

ئازارێک بچوکترین ئێسکی جەستەشت دەشکێنێت

گوێم لە هەنسکە توندەکانی لیال دەبوو لە ژوورەکە

ڕۆشتبوومە گەرماوەکە

بەتەنها لێرە مناڵم دەبێ
دەتوانی تێبگەی؟

جار نا جارێک دەستم بەتوندی دەکێشا بە ئەرزەکەدا بەهۆی ئازاری زۆرم

هەشت مانگە لێرەم

بێهیوا بووم
چیتر چاوەڕێ نەبووم کاڕمێلۆ بمدۆزێتەوە

تەنانەت ئەگەر بشمدۆزێتەوە

چی دەگۆڕێت؟

چی پێ ببەخشم؟

جەستەی پڕ لە برین و دەستلێدراوم ؟
یاخود دڵ و ڕۆحی تێکشکاوم؟

هیچ وشەیەک ئەو ئازارەی ئێستامی شی نەدەکردەوە

خوێن لەژێر قاچەکانم وەک گۆمێک وابوو

زۆر پاڕامەوە بۆ خودا
زۆر هاوارم کرد




𝑪𝒂𝒓𝒎𝒆𝒍𝒍𝒐:

ئێنزۆ:-بوەستە لەوە کاڕمێلۆ ئەو باشە!

کاڕمێلۆ:-ئەو باش نیە ! ئەو باش نیە سوێند دەخۆم لێرە هەستی پێ دەکەم

چەندین کاتژمێرە هەوڵدەدەم تێبگەن میرابێلای من باش نیە

ئەوان وابیر دەکەنەوە شێت بووبم

وانیە

ڕاست نیە

لە دڵمدا هاواری ئازاری بەنێو دەمارەکانم بڵاو دەبێتەوە

نیوەی شەوە و هەموویانم خەبەر کردۆتەوە

ئاخر نابێ ئەو هەستە درۆ بکا

لە هۆڵەکەدا دەخولامەوە

چۆن تاوەکو ئێستا نەمدۆزیوەتەوە

چۆن ؟

ئەی من لەدوورەوە هەستم بەبوونی نەدەکرد؟

ئەی لەدوورەوە جیهانە سەهۆڵەکەمی گڕ تێبەرنەدەدا؟

''Running to The Sea''Where stories live. Discover now