بخەوە ئێنزۆی شیرین

556 103 59
                                    


𝓘𝓝 𝓣𝓘𝓡𝓐𝓝𝓘𝓢 𝓢𝓔𝓐

𝒮ℯ𝒶

𝓞𝓝 𝓜𝓐𝓖𝓘𝓒𝓔 𝓓𝓔𝓐𝓓 𝓢𝓗𝓘𝓟

______________꧁༆꧂_____________

بەتوندی ڕاچڵەکیم لەسەر جێگاکە و چاوەکانم فراوان بوون

کاڕمێلۆ بەخێرایی لەسەر جێگاکە ڕاست بویەوە و دانیشت

نوح:-کاکە وەرە دەرەوە !

ئەوە نوح بوو تا کۆتا توانای دەیکێشا بە دەرگای ژوورەکە

کاڕمێلۆ هەڵسایەوە بۆ پۆشینی پانتۆڵەکەی منیش لەسەر جێگاکە دانیشتم و سەرچەفەکەم بە سینە ڕووتەکەمدا

بێلا:-کاڕمێلۆ چی ڕوودەدا؟

بەشڵەژان و ترسەوە لێم پرسی

زنجیری پانتۆڵەکەی داخست و قەمیسەکەی لەسەر مێزەکە هەڵگرت

کاڕمێلۆ:-هیچ بیرۆکەیەکم نیە ، لێرە بمێنەوە

قەمیسەکەی لەنێو دەستیدا بوو بەبێ پۆشینی بەرەو دەرگاکە ڕۆشت پێش ئەوەی بیکاتەوە سەرنجی دام

تێگەشتم و بەتەواوی بەسەرچەفەکەوە جەستەم داپۆشی

نوح:-کاکە ئەوان لێرەن

بە ترسەوە ووتی دوای کردنەوەی دەرگاکە ، دڵم دەستی کرد بە پازدان بۆ هێڵی ترساوی

ئەگەر ئەوە نوح بترسێنێت کەواتە بەڕاستی ترسناکە

کاڕمێلۆ:-نەفرەت نەفرەت!

بە توڕەییەوە قژی خۆی تێکدا و دواتر بە نوحی وت کە ئێستا دێ بۆلایان

ئەوم دۆزیەوە بەهەنگاوی گەورە بەرەو منی ترساو دێ تاوەکو ڕوخسارم نوقمی دەستی بکا و ماچێکی توند لەسەر لێوم جێبهێڵێ

کاڕمێلۆ:-خۆشمدەوێی ، سەیرمکە ئەگەر ڕزگار نەبووم لە پیاوەکانم دوور مەکەرەوە ، ئادریان و ئیساک ببە و بەکەشتی ڕۆوان بگەڕێوە

ڕوخسارم گرژ کرد و بەتوندی دەستی ئەوم لەخۆم جیا کردەوە و هەستم کرد بیناییم لێڵ بوو بەهۆی فرمێسک

ئەوەندە خۆشم دەوێ چۆن دەتوانێ وا بە ئاسانی باسی ئەم شتە قۆڕانە بکا!؟

بێلا:-بێدەنگ بە ! چی ڕوودەدا؟

کاڕمێلۆ:-ئەوانە سیرینەکانن ،هیچ بیرۆکەیەکم نیە بۆ ڕزگار بوون

هەناسەی ترساوم لەلێو دەرچو ،دەستم خستە سەر دەمم

ئەم شتانە واقعی نین





ئەوانە چەند درۆیەکن و چەند چیڕۆکێکی شەوانەی سەر زاری دایکانن بۆ مناڵەکان

بەتوندی دەستی ئەوم گرت

بێلا:-تکایە مەڕۆ تکایە کاڕمێلۆ ، لێت دەپاڕێمەوە

''Running to The Sea''Where stories live. Discover now