میوان

450 107 19
                                    

𝓘𝓝 𝓣𝓘𝓡𝓐𝓝𝓘𝓢 𝓢𝓔𝓐

𝒮ℯ𝒶

𝓞𝓝 𝓜𝓐𝓖𝓘𝓒𝓔 𝓓𝓔𝓐𝓓 𝓢𝓗𝓘𝓟

______________꧁༆꧂_____________

𝒘𝒓𝒊𝒕𝒆𝒓:

بە لاشەیەکی خوێناوی و کەمەرێکی بریندارەوە ڕایدەکرد و هاواری ناوی میرابێلای دەکرد

لە جەنگەکە ڕایکرد کاتێک کاڕمێلۆ پێی ووت بڕوا و بێلا بدۆزێتەوە

بەدەستێکی شمشێرەکەی گرتبوو دەستەکەی تریشی لەسەر کەمەری خوێناوی دانابوو

لەبیری ناکا چۆن تاتیانا مێشکی پیاوەکانی لەکار دەخست

سەریان لەشوێنی خۆیدا پارچە پارچە دەبوو

ئێنزۆ:-بێلا! لەکوێیت؟

هاواری کرد و دواجار گەشتە ئەو شوێنەی بێلایان تیایدا بەجێ هێشتبوو

شمشێرەکەی هێواش هێواش کەوتە سەر ئەرزەکە و بە چاوێکی کز و ماتەمینەوە سەیری بەرامبەری کرد

هەنگاوی تەمبەڵ و هێواشی نا تاوەکو گەشتە فیلامینیۆ

لەسەر ئەرزەکە دانیشت و سەری ئەوی خستە سەر ڕانەکانی

ئێنزۆ:-فیلامینۆ .. هەڵسە کاکە کاتی خەوتن نیە ، چاوەکانت بکەوە دەی ، دواتر بخەوە دەزانم زۆر حەز بە خەو دەکەی

دەستی خوێناوی لە ڕوخساری دەدا

سەیری خوێنەکەی ملی فیلامینیۆی کرد

ئێنزۆ:-کێت کوشتوە وا لاشەت بە خوێنە؟ دەی هەڵسەوە بەڵێن بێ دواتر من هەموو کارەکانی تۆ دەکەم و تۆ بخەوە بەڵام ئێستا هەڵسەوە باشە؟

فرمێسک هێواش هێواش ڕۆشتنە خوارەوە کە زانی ئیتر ئەو نەماوە

نێوچەوانی بە نێوچەوانی  فیلامینۆوە ناو چاوەکانی داخست

ئێنزۆ:-هەڵسەوە ، ئەوەم لەگەڵ مەکە ، هەڵسەوە بڵێ من خەوتم و بێلاش بەدوای پەپولەیەکدا ڕایکردووە ئێستا دەگەڕێتەوە

هەناسەیەکی لەرزۆکی هەڵمژی و چاوەکانی کردەوە کاتێک تێبینی کرد یەکێک لە دواوەیەتی

ئێنزۆ:-کاڕ دەبینی ئەوە فیلامینیۆی ئێمەیە ، چیەتی بۆچی وەڵامم ناداتەوە؟

لە تەنیشتی کەوت بەسەر ئەژنۆکانیدا

''Running to The Sea''Donde viven las historias. Descúbrelo ahora