یاریکردن

609 101 110
                                    

𝓘𝓝  𝓣𝓘𝓡𝓐𝓝𝓘𝓢   𝓢𝓔𝓐

𝒮ℯ𝒶

𝓞𝓝 𝓜𝓐𝓖𝓘𝓒𝓔  𝓓𝓔𝓐𝓓 𝓢𝓗𝓘𝓟

_____________꧁༆꧂_____________

𝑊𝑟𝑖𝑡𝑒𝑟:

کاڕمێلۆ لەگەڵ جوڵە کەمەکەی تەنیشتی خەبەری بویەوە






بۆ چرکەیەک پشتگوێی خست و هەوڵی دا بخەوێتەوە تا دواتر بزانێت ئەمشەو چی کردوە






ئەوەش وای کرد چاوەکانی فراوان ببن






دڵی بەخێرایی لێیدا کاتێک چرکە بە چرکەی ئەو شەو گەڕانەوە بۆ مێشکی

دەیتوانی هەست بەو دڵخۆشیە گەورەیە بکا لە ناخیدا خولقاوە بەهۆی بێلاوە



جەستەی سوڕاند بۆ ئەوەی بێلا ببینێت لەتەنیشتیەوە بەڵام سەری خستۆتە ژێر سەرچەفەکەوە  و تەنانەت تاڵێک لە قژی دەرناکەوێت





لەژێر سەرچەفەکەوە کاڕمێلۆ دەستی خزاندە ژێر کەمەرە ڕوتەکەی بێلا و ڕایکێشا بەرەو خۆی




بەتەواوی کەوتەوە باوەشی و هێشتا بەسەرچەفەکەوە داپۆشرابوو  کاڕمێلۆ هەوڵی دا دووبارە کەمێک بخەوێتەوە





تا ئەوساتەی هەستی بە دەستە بچوکەکانی ئەو کرد لەسەر سینەی کە چۆن هەوڵ دەدا لە ژێرەوە دووری نێوانیان بە سەلامەتی بهێڵێتەوە




بێلا:-ت..تکایە کەمێک دوور



خەندەیەکی فزوڵ ڕوخساری گرتەوە لەوساتەی تێبینی دەنگە پڕ لە شەرمەکەی بێلای کرد



ئەوساتە بوو دەرکەوت بۆی کە لە شەرمدا خۆی شاردوەتەوە


هەوڵی دا کەمێک یاری لەگەڵدا بکا

کاڕمێلۆ:-بۆچی؟ دوێنێ شەو وات نەدەوت




خەندەکەی فراوانتر بوو کاتێک دوای قسەکەی بێلا توندتر سەرچەفەکەی لەخۆی ئاڵاند



هەوڵی دا دوورکەوێتەوە بۆیە زیاتر کەمەری گرت



کاڕمێلۆ:-دوور مەکەوە ، لێرە بە 



وەستا لە بەرهەڵستی کردن و بە حەشاردراوی لە نێو باوەشی مایەوە

''Running to The Sea''Where stories live. Discover now