𝓘𝓝 𝓣𝓘𝓡𝓐𝓝𝓘𝓢 𝓢𝓔𝓐
𝓞𝓝 𝓜𝓐𝓖𝓘𝓒𝓔 𝓓𝓔𝓐𝓓 𝓢𝓗𝓘𝓟
______________꧁༆꧂_____________
ئێنزۆ:-ئای خودایە کەواتە من ڕزگارم بوو!باوەڕ ناکەم زۆر سوپاس خودایە سوپاس کاڕمێلۆ تۆ باشترینی
میرابێلا بە بێباوەڕیەوە سەیری ئێنزۆی دەکرد ئایا ئەوەندە بێزار ببو
خەریکە باڵ دەگرێ بۆ ئاسمان لە خۆشیدا
تەنانەت چرکەیەکی بە فیڕۆنەدا و خێرا ڕایکرد بۆ دوور لە ئەوان وە لە ڕێگەکەدا بەهۆی دڵخۆشییەوە دەستی کرد بە سەما کردن و گۆرانی وتن
وای کرد میرابێلا دەست بکا بە پێکەنین
بێئاگا لەوەی چاوەکانی کەسێک چەندە بە قوڵی سەیری هەموو جوڵەیەکی دەکەن بە بینینی پێکەنینەکەی خەندەیەک کەوتە سەر لێوەکانی کاڕمێلۆ
بێلا:-گەمژەی خراپ !
بە هاوارەوە ووتی بۆ ئەوەی ئێنزۆ گوێی لێبێ ئێنزۆ بەبێ ئەوەی سەیری بکا کاتێک پشتی لێی بوو وەڵامی دایەوە
ئێنزۆ:-کاڕمێلۆ !بێلا دووبارەی قسەی خراپی کرد
بێلا چاوەکانی فراوان بوون تەنانەت بوێری نەبوو سەیری کاڕمێلۆش بکا کە چەند بە هێمنیەوە لە تەنیشتیدا وەستاوە
کاڕمێلۆ:-مەترسە بێلا بۆچی وا پەشۆکاوی هیچ شتێک ناکەم
بێلا بە شڵەژانەوە ئاڕاستەی چاوەکانی بۆ چاوی کاڕمێلۆ گواستەوە خورپەیەک بە دڵیداهات کاتێک بینی چاوەکانی کاڕ چەندە بە قوڵی سەیری دەکەن
هەر کە چاوەکانی بینی هێمن بویەوە وە بیری لە هەموو ئەو ناخۆشیانە دەکردەوە کە کاڕ تێیپەڕاندوە
ئێستا دەزانێ بۆچی ئەو ترسناکە چونکە شتی زۆر ترسناکی تێپەڕاندوە
لە ژینگەیەکی پڕ لە ترس گەورە بوە
هەموو ئەوەی ئەو کچە بچوکە دەیویست ئێستا ئەنجام دانی ئەو کارە بوو کە لە مێشکیدا بوو
بێلا:-ن..نەخێر من ناترسم
کاڕمێلۆ برۆیەکی بەرز کردەوە بە نیشانەی پرسیار ویستی وەڵامی بداتەوە بەڵام لەو کاتەدا شتێک ڕووی دا کە هەرگیز نەدەبوو ڕووی بدابوایە
YOU ARE READING
''Running to The Sea''
Fantasyهەموو ڕووداوەکان لێرە دەست پێ دەکات لە کاسێرتا شارە ئارامەکەی فەڕەنسا لە سەدەی هەژەیەمدا هەموو شتێک دەست پێدەکات کاتێک کچێکی هەرزەکار بڕیار دەدات گیر بخوات لەگەڵ کۆمەڵە چەتەیەک کە بە درێژایی دەیان ساڵە فەرمانڕەوایەتی دەریا دەکەن و سەرۆکەکەیان پیاو...