ڕێکەوتن

586 121 80
                                    

𝒪𝒩  ℳ𝒜𝒢ℐ𝒱ℰ 𝒟ℰ𝒜𝒟 𝒮ℋℐ𝒫

𝒪𝒩  𝒮ℰ𝒜

______________꧁༆꧂_____________

𝑚𝑖𝑟𝑎𝑏𝑒𝑙𝑙𝑎:

بە هێواشی چاوەکانم کردەوە بەهۆی دەنگی ئێنزۆوە کە بانگی دەکردم

ئێنزۆ:-ئای خودای میهرەبان وەک وورچێک وا بوی کە کەوتبێتە سڕ بوونەوە

بێلا:-چی؟ من خەوتبووم !

ئێنۆز:-بەڵێ خەوتبووی  لاچۆ لەسەر شانم گشت لاشەم ڕەق بووە

بێلا:-ئۆهـ ببورە ئێنزۆ

سەرم لابردلەسەر شانی

ئێنزۆ:- کێشە نیە ، دەی با بڕۆینە خوارەوە پێویستە جلەکانت بگۆڕی و ببی بە چەتە ، چەتەی ئافرەت خودایە !

دەستی بە پێکەنین کرد

خەندەیەکی لارم کرد


بێلا:-گاڵتە بەمن مەکە سوێند دەخۆم ناتوانی تەنانەت لەسەر ئەم بەرمیلەش بوەستی

هەناسەیەکی گاڵتەجاڕانەی دایەوە  و بەبێ بیر کردنەوە لەسەر بەرمیلەکە وەستا

ئایا ئەوەندە گێژە تاوەکو بە ئاسانی هەڵبخەڵەتێ؟

یاخود زۆر بە بێتاوانی من هەڵخەڵەتاوە

سەرنجێکی  قشتم پێی دا

بێلا:-ببورە ئێنزۆ

ئێنزۆ:-چی؟

سەری بۆ من نزم کردەوەو ڕوخساری گرژ کرد بە مانای تێنەگەشتن

بێلا:- ببینە ئەو چەتە ئافرەتە چی دەکا

بەرمیلەکەی ئەوم گرت و دەستم کرد بە جوڵاندنی 

ئێنزۆ :-هێی مناڵ!!دەکەومە خوارەوە بوەستە

بێلا:-بڵێ کە بێلا دەبێ بە باشترین چەتەو ئێنزۆ دەبێت بە باشترین ئافرەتی ماڵەوە!

ئێنزۆ:-چی؟ ئایا تۆ گەمژەی ؟ نەخێر هەرگیز

چاوەکانی بە تەواوی کرابونەوە خودایە ئەو بەو شێوەیە زۆر کۆمیدیە

خەریک بوو بمرم بەهۆی پێکەنینەوە پیاوەکانیش هەنێکیان کۆبونەوە بەهۆی پێکەنینمەوە وە کە دەیانبینی ئێنزۆ بەو شێوەیە ئەوانیش دەستیان کرد بە پێکەنین

فێلامینیۆ:-دەی ئازیزم  تۆ دەبیت بە باشترین ئافرەت وە چێژێکی زۆرت دەبێ !

''Running to The Sea''Where stories live. Discover now