بەجێماوی برین

602 104 62
                                    

𝓘𝓝  𝓣𝓘𝓡𝓐𝓝𝓘𝓢   𝓢𝓔𝓐

𝒮ℯ𝒶

𝓞𝓝 𝓜𝓐𝓖𝓘𝓒𝓔  𝓓𝓔𝓐𝓓 𝓢𝓗𝓘𝓟

______________꧁༆꧂_____________

نەمدەزانی کە ئایا هەرگیز دەکرێ لە ئێستام ترساوتر بم



هەناسەکانم نەیاندەتوانی لە سینەمەوە دەربچن






هەموو شتێک لەسەرەوە لەوە ترسناکتر بوو کە لە مێشکی بەستوم داهەبوو






نەمدەتوانی هەنگاوەکانم لە شوێنێک دابنێم بەبێ ئەوەی بەخوێن ببن




دووبارە گوێڕایەڵ نەبووم بۆ کاڕمێلۆ بەهۆی توڕەییم







هاتم بۆ سەرەوە دوای ئەوەی بەتوندی قاچم کێشا بە دەرگای گەرماوەکە و نەفرەتم لێی کرد و هیوام خواست لە دۆزەخ بیبینمەوە





بێلای گەمژە کەی بەو ڕادەیە بوێر بووم؟









چاوەکانم ئاڕاستەیان گرت بۆ پێشەوەی کەشتیەکە





لێوارەکانی کەشتیەکە تێکشکابوون بەهۆی تەقینەوەکانەوە





هەموو شتێک تەنها وێرانەیەک بوو






یازدە پیاومان بریندار ببوون لە نێو ئەوانیش فێلامینیۆ هەبوو






دوژمنەکانیش  ئەوانەی زیندوو بوون لە پێشەوە بە ستونێکەوە بەسترابوونەوە و مردووەکانیش جەستەی ساردیان فڕێ دەدرایە نێو دەریاکەوە








چاوەکانم داخست و هەسم بە تێکەڵبوونی گەدەم کرد بەهۆی بۆنی خوێنی مەییو








سەرم گێژی دەخوارد بەبینینی ئەو هەموو جەستەیە







دەبێ چەند بە ئازارەوە مردبن








لە تەنیشت کەشتی جادووی مەرگ کەشتی ڕۆوان هەبوو لەلایەکەی تریش کەشتی هێرشکارەکان هەبوو لە هەردوو لاوە تەختە دارێکی پتەو وەک پردێک دانرابوون









لەنێو کەشتی هێرشکارەکان کەل و پەل و خۆراک و چەک دەگوازرایەوە








وە لە نێو کەشتی ڕۆوان....بوەستە!









بۆچی ئەو کچانە دەنێرن بۆ ئێرە؟








بۆخاتری ئاسمانی پیرۆز دەبێ گاڵتەم لەگەڵدا بکەن!







''Running to The Sea''Where stories live. Discover now