𝓘𝓝 𝓣𝓘𝓡𝓐𝓝𝓘𝓢 𝓢𝓔𝓐
𝒮ℯ𝒶
𝓞𝓝 𝓜𝓐𝓖𝓘𝓒𝓔 𝓓𝓔𝓐𝓓 𝓢𝓗𝓘𝓟
______________꧁༆꧂_____________
کاڕمێلۆ:-بێلا
تاکە شت بوو گوێبیست بووم تا لەدوای ئەوە بەتوندی ئاوی سیەکانم فڕێ بدەم
هەستم بە سووتانەوەی لووت و گەرووم و سیەکانم دەکرد کە پڕ ببوون لەو ئاوە سووێرە
کاڕمێلۆ دەستی دەکێشا بە پشتمدا وە قژی کۆکردبوومەوە
جگە لەوانەش دەپاڕایەوە لەخودا دەیوت کە چەندە سوپاسگوزارە کە منی پێی بەخشیوەتەوە
کێ بیری دەکردەوە کاڕمێلۆ نزا بکا؟
دووبارە هەوڵم دا پاڵکەومەوە
هیچ هێزێک لەلاشەم نەمابوو
تەنانەت کاڕمێلۆشم بینی بەڵام تەنها بەچاوە کراوەکانم سەیرم دەکرد کە چۆن قژی تەڕم لەسەر ڕوخسارم لادەدا لە کاتێکدا لەسەر ئەرزە تەختەکە پاڵکەوتبووم
قژ و جلەکانی بەتەواوی تەڕ ببوون
ئەوەندە وروژێنەر بوو بەو قژە تەڕەوە
ئەوەندە شڵەژاو ببوو
برژانگە تەڕ و ڕەش و پڕەکانی چاوە ڕەشەکەیان دەبریسکاندەوە
بەڵام بێهێز بووم بۆ دەربڕینی هیچ هەستێک
چاوەکانم بەتەواوی کز ببوون
چاوەکانم بەسەر پیاوەکاندا گێڕا
بەزۆر دەمتوانی ڕوخساریان ببینم
چاوەکانم لێڵ و کز ببوون
گوێچکەکانم هێشتا پڕ ببوون لە ئاو
هەمووان لە دەوروبەرم کۆببونەوە هەر کاتێک چاوم یەکێکیانی بدۆزیبایەوە خەندەی بەرامبەر دەکردم
کاڕمێلۆ:-لاچۆ با من ئەنجامی بدەم
ڕایکرد بۆ لایەکی تر
دەپرسم چ کارێک لەمن گرنگترە ئێستا بۆ ئەو؟
چاوەکانم ڕۆشتنە تەنیشت خۆمەوە
YOU ARE READING
''Running to The Sea''
Fantasyهەموو ڕووداوەکان لێرە دەست پێ دەکات لە کاسێرتا شارە ئارامەکەی فەڕەنسا لە سەدەی هەژەیەمدا هەموو شتێک دەست پێدەکات کاتێک کچێکی هەرزەکار بڕیار دەدات گیر بخوات لەگەڵ کۆمەڵە چەتەیەک کە بە درێژایی دەیان ساڵە فەرمانڕەوایەتی دەریا دەکەن و سەرۆکەکەیان پیاو...