𝓘𝓝 𝓣𝓘𝓡𝓐𝓝𝓘𝓢 𝓢𝓔𝓐
𝒮ℯ𝒶
𝓞𝓝 𝓜𝓐𝓖𝓘𝓒𝓔 𝓓𝓔𝓐𝓓 𝓢𝓗𝓘𝓟
______________꧁༆꧂_____________
هەناسەیەکی بێزاریم دایەوە و هەڵسامەوە
قۆڵیم گرت و ویستم هەڵیسێنم
بێلا:-دەی کاڕمێلۆ هەڵسەوە
پێم ووت کاتێک بەهەموو هێزم دەمویست هەڵیستێنم کەچی وەک ورچێک نەدەجوڵا و هەر خەریکی خواردنەوە بوو
خودایە ئێستا لە چەتەیەکی زۆڵ و گەمژە دەچێ
بەهێواشی چاوی هەڵبڕی بۆ سەیرکردنم
کاڕمێلۆ:-ئای ئازیزم ...ئەوە تۆی؟ چەندە ژیکەڵەی
پێکەنینێکی کەمم کرد و سەرم بە ناقایل بوون جوڵاند
بێلا:-من هەمیشە ژیکەڵەم دەی ئێستا ببە بە کوڕێک ئاقڵ و هەڵسەوە
بە شیرینیەوە سەری بە قایل بوون جوڵاند و هەڵسایەوە
لەیەکەم هەنگاوی خەریک بوو بەرببێتەوە و بەتوندی خۆی بەمنەوە هەڵواسی
هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی و دەستیم خستە سەر شانم و کەمەریم گرت
بێلا:-بۆچی ئەوەندە قوڕسی!
پێکەنینێکی گێلانەی کرد و زیاتر کێشی خۆی خستە سەر من
کاڕمێلۆ:-تۆ هێشتا قوڕسیەکانی منت نەبینیوە گوڵەکەم
بە پێکەنینەوە سەرم بەبێ هیوایی جوڵاند
لە سەرخۆشیشدا هێشتا لادەری بەڕێز کاڕمێلۆ
ئاهێکی حەسانەوەم دایەوە کاتێک ئەوم خستە سەر جێگاکەی و دەستەکانم خستە سەر پشتم
بێلا:-خودایە ئازاری زۆرە!
سەیری کاڕمێلۆم کرد لەسەر جێگاکەی لەسەر پشت پاڵکەوتوە و دەستەکانی لەژێر سەریدان و بە خەندەی گێلانەوە سەیرم دەکا
بێلا:-چیە؟
کاڕمێلۆ:-دەمەوێ گەرماو بکەم
ڕوخسارم گرژ کرد بەرامبەری
بێلا:-تۆ بەیانی کردت ئەوەندە ئاو بە فیڕۆ مەدە
کاڕمێلۆ:-بۆنی شەڕابم لێدێ ڕقم لە بۆنی ناخۆشە
بێلا:-کەواتە نەتخواردبایەوە ، ئێستاش بخەوە
YOU ARE READING
''Running to The Sea''
Fantasyهەموو ڕووداوەکان لێرە دەست پێ دەکات لە کاسێرتا شارە ئارامەکەی فەڕەنسا لە سەدەی هەژەیەمدا هەموو شتێک دەست پێدەکات کاتێک کچێکی هەرزەکار بڕیار دەدات گیر بخوات لەگەڵ کۆمەڵە چەتەیەک کە بە درێژایی دەیان ساڵە فەرمانڕەوایەتی دەریا دەکەن و سەرۆکەکەیان پیاو...