𝓘𝓝 𝓣𝓘𝓡𝓐𝓝𝓘𝓢 𝓢𝓔𝓐
𝒮ℯ𝒶
𝓞𝓝 𝓜𝓐𝓖𝓘𝓒𝓔 𝓓𝓔𝓐𝓓 𝓢𝓗𝓘𝓟
______________꧁༆꧂_____________
بە هێواشی چاوەکانی کردەوە کاتێک هەستی بە ماچە تەڕەکانی کەسێک دەکرد لەسەر ڕوومەت و چەناگەی
کاڕمێلۆ:-هەڵسە کچە جوانەکەم بۆچی بەو ڕادەیە خەواڵوی
ڕوخساری گرژ کرد وەک مناڵێک و نەیدەویست خەوە شیرینەکەی جێبهێڵێت
بێلا:-تکایە کاڕ تەنها تۆزێکی تر
کاڕمێلۆ خەندەیەکی فراوانی کرد و بە قوڵی ماچی ڕوومەتی کرد
کاڕمێلۆ:-ئێستا چیت ووت؟ کاڕ؟ تۆ دەموروژێنی ئازیزم
بێلا بە خێرایی چاوەکانی کردەوە و زۆر بە خێرایی دوور کەوتەوە بەو ڕادەیەی لەسەر جێگاکە کەوتە خوارەوە و ئاهێکی بە ئازاری کرد بەهۆی ئەوەی پشتی بەر ئەرزەکە کەوت
بەڵام وەستا لە خۆ گرژ کردن کە گوێبیستی شتێک بوو
چاوەکانی فراوان بوون و بە خێرایی لەسەر ئەرزەکە دانیشت و دەستی خستە سەر جێگاکە
زیاتر چاوی فراوان بوون و خەندەیەکی فراوانی کرد وای کرد ددانە جوانەکانی دەرخست بینی ئەوە ڕاستیە و کاڕمێلۆ پێدەکەنێت
ئەوە قاقای پێکەنینی کاڕمێلۆ بوو
ئەو جۆرە پێکەنینەی کە بێلا هیوا خواز بوو بۆ چرکەیەک لە ژیانیدا گوێبیستی ببێ و بیینێت
لەسەر جێگاکە جەستە گەورەکەی دانیشتبوو ددانەکانی بە تەواوی دەرکەوتبوون
پێکەنینەکەی بەو شێوەیە گەورە بوو چاوە ڕەشەکانی وەک درزێک دەرکەوتبوون
وە دواتر پشتەوەی دەستی خستە سەر چاوەکانی
تاڵەکانی قژە تەڕەکەی بە هەڵەشیەوە کەوتبووە سەر ڕوخسارە سپیەکەی
جلێکی ڕەشی لەبەر بوو کە تەنها دوو دانە قۆچپەکانی خوارەوەی داخستبوو
قاقای پێکەنینەکەی هێواش هێواش وەستا بەڵام پێکەنین و خەندە گەورەکەی نا
YOU ARE READING
''Running to The Sea''
Fantasyهەموو ڕووداوەکان لێرە دەست پێ دەکات لە کاسێرتا شارە ئارامەکەی فەڕەنسا لە سەدەی هەژەیەمدا هەموو شتێک دەست پێدەکات کاتێک کچێکی هەرزەکار بڕیار دەدات گیر بخوات لەگەڵ کۆمەڵە چەتەیەک کە بە درێژایی دەیان ساڵە فەرمانڕەوایەتی دەریا دەکەن و سەرۆکەکەیان پیاو...