کاڕمێلۆی خوێناوی

561 106 49
                                    


𝓘𝓝  𝓣𝓘𝓡𝓐𝓝𝓘𝓢   𝓢𝓔𝓐

𝒮ℯ𝒶

𝓞𝓝 𝓜𝓐𝓖𝓘𝓒𝓔  𝓓𝓔𝓐𝓓 𝓢𝓗𝓘𝓟

______________꧁༆꧂_____________

هەردووکمان ڕاچڵەکین کاتێک دەنگی یەکەم تەقینەوە هات



توند دەستی یەکترمان گرت و چاوەکانمان داخست

دووبارە هەناسەی ترساویمان دایەوە کە دەنگی تەقینەوەیەکی تر هات وای کرد کەشتیەکە دەست بکا بە لەرینەوە




ئیتر هیچ شتێک هێمن نەمایەوە لێرەوە دەمتوانی گوێبستی هاواری شەرکردنییان بم





هەر چرکەیەک و دەنگی تەقینەوەیەک



دەستەکانم دەلەرزین کاتێک کەشتیەکە دەلەریەوە و بنمیچە دارینەکە هاڕاوەکەی لەگەڵ هەوا تێکەڵ دەبوو


دەنگی تەقینەوەیەک بە گوێچکەمان ڕۆشت وای کرد هەردووکمان بە کەمی هاوار بکەین چونکە دەردەکەوت کە زۆر نزیک بێت




وای کرد کەشتیەکە زۆر بە خراپی بجوڵێت وە دەنگی جیڕەی داری کەشتیەکەش تەنها کەشەکەی ترسناکتر دەکرد








دوای ماوەیەک بەتوندی دەستمان خستە سەر دەممان و خۆمان زیاتر شاردەوە کاتێک گوێبیستی هەندێک دەنگ بووین





بەچاوی فراوانەوە سەیری یەکتریمان کرد کاتێک تێبینیم کرد دەنگەکان زۆر نزیک بونەتەوە و تێگەشتم ئەوانە دەنگی پیاوەکانی خۆمان نین!





دڵم دەستی کرد بە لێدانە خێراکانی کاتێک دەرگای ژوورەکەی تەنیشت ئێمەیان کردەوە

....:-لە ژووری بەرامبەر ئێرە جلی کچان هەیە!

چاوەکانم زیاتر فراوان بوون و دەستم کرد بە ئارەق کردنەوە لەترسدا



سوێند دەخۆم چرکەیەک دڵم وەستا لەلێدان کاتێک دەسکی دەرگاکە چەند جارێک سوڕایەوە بەڵام بۆیان نەدەکراوە




بەتوندی دەستی یەکتریمان گرت و منیش چەقۆکەم ئامادە کرد لە نێو دەستمدا






هەناسەیەکی کەمێک ئاسودە بە سینەمدا ڕۆشت کاتێ  هیچ دەنگێک بوونی نەما وا هەستم کرد دوورکەوتونەتەوە و شانەکانم ئارام بونەوە







بەڵام بەتەواوی ڕاچڵەکیم  کاتێک پیاوێک خۆی بە دەرگاکە کێشا و شکاندی





هەستم بە دەستە لەرزیوەکەی ناتالیا کرد لە نێو دەستمدا


چاوەکانم بە فراوانی لەسەر پیاوەکان جێگیر بوون


دوپیاو بوون

''Running to The Sea''Where stories live. Discover now