𝓘𝓝 𝓣𝓘𝓡𝓐𝓝𝓘𝓢 𝓢𝓔𝓐
𝒮ℰℛ𝒟ℐ𝒩𝒴𝒜
𝓞𝓝 𝓜𝓐𝓖𝓘𝓒𝓔 𝓓𝓔𝓐𝓓 𝓢𝓗𝓘𝓟
______________꧁༆꧂_____________
𝑖𝑟𝑎𝑏𝑒𝑙𝑙𝑎:
بە توندی ڕامکرد و ڕامکرد وەک کەروێشکێک کە گورگ دوای کەوتبێ
هەی بەر نەفرەت بکەوی میرابێلا !
گەشتمە ژوورەکەم بە توندی دەرگاکەم داخست و پشتم پێیدادا و دەستم خستە سەر سینگم بۆ ڕێککردنەوەی هەناسە خێراکانم
ئێستا ئەوە چی بوو؟
تەنانەت ناتوانم لەو هەستانە تێبگەم کە ئێستا هەمە
ئەو منی خۆشدەوێ!
بەڕاست گوێبیست بووم وانیە؟
گەورەترین چەتەی دەریا منی خۆشدەوێ!
باشە باشە بوەستن من دەزانم کە لەگەڵ ئەودام شڵەژاو دەبم و دڵم خێرا لێدەدا وە دان بەوە دادەنێم بە تەواوی کاریگەرم بە ئەو
بەڵام ئەوە مانای ئەوە نادا من ئەوم خۆشبوێ و بتوانم تا کۆتایی تەمەنم لەگەڵیدا بم
وەجگە لەوەش تاوەکو نیو کاتژمێر پێش ئێستا من بە تەواوی ڕقم لە ئەو بوو!
وە دە خولەک دەبێ لە ئەو خۆشبووم وە هەر ئێستا بیر لەوە دەکەمەوە ئەوم خۆش دەوێ یاخود نا
ئایا من کەسێکی دەروون سەلامەتم ؟
نەخێر من شێت بوومە!
خودایە ئەو حەز بە خاوەنداریەتی دەکا!
بۆچی لەو هەموو کچە تەنها من ؟
مەگەر ئەوە بەدبەختی من نیە؟
هەموو هەڵەی ئێنزۆ بوو ئەگەر ئەو باسی ژیانی کاڕی نەکردبا ئەوا من ئەوەندە بوێر نەدەبووم کە لێی نزیک ببمەوە !
ڕۆشتمە لای جێگاکەم و خۆم هەڵدا بەسەریدا
دڵم زۆر خێرا لێدەدا
YOU ARE READING
''Running to The Sea''
Fantasyهەموو ڕووداوەکان لێرە دەست پێ دەکات لە کاسێرتا شارە ئارامەکەی فەڕەنسا لە سەدەی هەژەیەمدا هەموو شتێک دەست پێدەکات کاتێک کچێکی هەرزەکار بڕیار دەدات گیر بخوات لەگەڵ کۆمەڵە چەتەیەک کە بە درێژایی دەیان ساڵە فەرمانڕەوایەتی دەریا دەکەن و سەرۆکەکەیان پیاو...