𝓘𝓝 𝓣𝓘𝓡𝓐𝓝𝓘𝓢 𝓢𝓔𝓐
𝓞𝓝 𝓜𝓐𝓖𝓘𝓒𝓔 𝓓𝓔𝓐𝓓 𝓢𝓗𝓘𝓟
______________꧁༆꧂_____________
ئێنزۆ:-ئای خودایە میرابێلا ئایا تۆ ناترسی لەمن؟
برۆیەکی بەرز کردبوەوە لێم وەک گەمژەیەک وابوو
قسەکەی دوای ئەو بوو کە تا توانیم شەقم لە شانی دا
هێشتا نکۆڵی دەکا لەوەی چەندە قوڕسە باسکردنی
بێلا:-ترسان لەتۆ؟ ئۆهـ تکایە ئێنزۆ گاڵتەم پێ مەکە
باشە دەبوایە من زۆر بە خراپی لە ئەو بترسم بەڵام دەزانم ئەو کوڕێکی شیرینە تەنها هەندێک جار زۆر بە خراپی توڕە دەبێ بەڵام لەمن نا بەڵکو لە پیاوەکان
من لە ماوەی ئەو نۆ ڕۆژەدا زیاتر و زیاتر لە ئێنزۆ نزیک بوومەوە
باشە دانیپێدادەنێم کە ئاگادارم ئەو دەیەوێ تۆڵەم لێ بکاتەوە بەڵام تا ئێستا ئەنجامی نەداوە وە بە پێی ئەوەی من ئێنزۆ دەناسم سوێند دەخۆم کارێکی زۆر خراپ دەکا !
من ئێنزۆم خۆش دەوێ مەبەستم ئەو هاوڕێیەکی زۆر باشە بۆم لەسەر ئەم کەشتیە گەورەیە هەمووان ڕێزم دەگرن وەک کچێکی بچوک مامەڵەم لەگەڵ دەکەن و گرنگیم پێدەدەن ئەوە دڵ خۆشم دەکا بەڵام ئێنزۆ زۆر زیاتر لە هەمووان نزیکە لێمەوە منی لەلا گرنگە وە زۆر جار باسی زۆر شتم بۆ دەکا
بەڵام ئەو پیرە پیاوە شێتە هەرگیز گرنگی نەداوە پێم تەنها کاتێک نەبێ کە دەمەوێ نزیکی لوتکەی پێشەوەی کەشتیەکە ببمەوە پێم دەڵێ بیریشی لێ مەکەوە ئەگەر نا دەتکوژم ئەگەر بکەوی !
وە کەمێک پێش ئێستاش هەوەسبازی کرد پیرە پیاوی قێزەون !
بێلا:-کەواتە بەڕێز ڕافایڵ!تۆ ئازادی بۆیە وەڵامی پرسیارەکانم بدەوە
هەناسەیەکی قوڵی هەڵکێشا و هەڵسایەوە لەسەر کورسیەکە منیش دەستم لەسەر کورسیەکە هەڵگرت و تۆزێک گەڕامەوە دواوە بۆ ئەوەی بتوانێ بە تەواوی بێتە دەرەوە لە نێوان کورسی و مێزە شاهانەییەکەیدا
ڕووی کردە من و چاوە سەوزەکانی نیشان دام ئەو ....ئەو زۆر قۆزە باشە بێلا ئێستا شەقێک لە خۆت بدە !ئەو گەمژەیە
ئێنزۆ:-بێلا تۆ کۆڵنەدەری ،خودایە !وە زۆر بێزارکەری!
YOU ARE READING
''Running to The Sea''
幻想هەموو ڕووداوەکان لێرە دەست پێ دەکات لە کاسێرتا شارە ئارامەکەی فەڕەنسا لە سەدەی هەژەیەمدا هەموو شتێک دەست پێدەکات کاتێک کچێکی هەرزەکار بڕیار دەدات گیر بخوات لەگەڵ کۆمەڵە چەتەیەک کە بە درێژایی دەیان ساڵە فەرمانڕەوایەتی دەریا دەکەن و سەرۆکەکەیان پیاو...