کەشتی جنێوەکان

614 130 82
                                    

𝓲𝓽𝓪𝓵𝓵𝔂

𝓲𝓷  𝓼𝓱𝓲𝓹

𝔀𝓲𝓽𝓱  𝓼𝓪𝓲𝓵𝓸𝓻

______________꧁༆꧂_____________

جلەکانم پۆشی  دوای کردنی گەرماوەکە  وە دڵنیا بووم کە قژم شانە کردوە

لە گەرماوەکە هاتمە دەرەوە ڕۆشتم بۆ لای ئاوێنەکە باشە ئەو جلە نوێیەم بە دڵە

قوماشەکەی ئاساییە بەڵام ڕەنگی نیلیە وە ئەو ڕەنگە لەگەڵ پێستم زۆر جوان دەگونجێ

زۆر گەورە نیە وە قلدێرەیەک بە نەرمیەوە لە کەمەرەکەی ئاڵاوە زیاتر جوانیی حەزیەکەی دەرخستوە

بۆنەکەم دەرهێنا لە نێو جانتاکە و کەمێکم پڕژاند بەسەر خۆما

لەو کاتەیا لە دەرگا درا

دەزانن ئەوە شتێکی ئاساییە بۆ زۆر کەس بەڵام ئەوە بۆ من ...

خودایە زۆر سەیرە !مەبەستم هەموو کات ئامۆژنم بە شاپەکانی دەرگای ژوورەکەمی دەکردەوە

ئێنزۆ:-بێلا ئایا ئاساییە؟

بێلا:-بەڵێ وەرە

ئێنزۆ هاتە ژورەوەو دووبارە خەندە گەشاوەکەی پێشکەش کردم و بە جوانی سەیری کردم

ئێنزۆ:-ئای خودایە تۆ کەمێک پێش ئێستا لە کچێکی شێت دەچوی !ئێستا دەبینم تۆ زۆر جوانی

خوێنی گشت گیانم بۆ ڕوومەتەکانم ڕۆشت نازانم چۆن بەڵام بە خێرایی دەستم ئارەقی کرد خودایە من شەرم دەکەم


ئەو زۆر ئاسایی بوو جانتایەکی زۆر بچوک هەبوو لە دەستی بۆی بەرز کردمەوە

ئێنزۆ:-ئێستا کاتی چاککردنەوەی هەڵەکانە

برۆکانم گرژ کرد بە مانای  ئەویش چاوەکانی لە بێزاری سوڕاند و هات و دەستی گرتم و ڕایکێشام بەدوای خۆیدا

منیش چاوەکانم فراوان بوو ئایە ئاساییە بەم شێوەیە دەستم دەگرێ؟

  باشە یەکەم دەست گرتنمان دۆقە بوو کە ئەوە شتێکی ئاساییە لە نێوان پیاوان و ئافرەتان ڕوو دەدا بەڵام قژ زەرد دەستی گرتووم

ئەوەش شتێکی ترە!

منی لەسەر جێگاکە دانیشاند و خۆشی هاتە تەنیشتم منیش هێشتا لە شۆکدام  ئێنزۆ خۆی بە جانتاکەوە خەریک کردبوو بەڵام چاوەکانی بەرز کردەوە بۆ ئاستم سەیری کردم

''Running to The Sea''Where stories live. Discover now