𝓘𝓝 𝓣𝓘𝓡𝓐𝓝𝓘𝓢 𝓢𝓔𝓐
𝒮ℰℛ𝒟ℐ𝒩𝒴𝒜
𝓞𝓝 𝓜𝓐𝓖𝓘𝓒𝓔 𝓓𝓔𝓐𝓓 𝓢𝓗𝓘𝓟
______________꧁༆꧂_____________
بەیانی خۆر ئاسمانی ڕووناک کردەوە و دڵی سەردینیای تاریک کردەوە
پیاوەکان توند ژن و مناڵەکانیان لە باوەش بوو دایکەکان دڵیان دەسوتا بۆ کوڕەکانیان
ئەو کوڕانەی ببونە قوربانی کارەکانی باوکیان
ئافرەتەکان لە باوەشی پیاوەکانیان بوون و بە چاوەکانیان لێیان دەپاڕانەوە بۆ ئەوان بەهێز بن و بگەڕێنەوە
بۆ ئەوەی تاهەتایە دوور بن لەو جەهەنەمەی ئێستا تێیدان
میانۆ دوو مناڵە دووانەکەی خستە باوەشی و ماچی دەکردن
لە کاتێکدا مناڵەکان بێئاگا بوون لەوەی باوکیان دەچێ بۆ چ شوێنێک
وایان بیر دەکردەوە وەک هەمیشە گەڕانێک دەبێ
لە کاتێکدا دایکیان ڕۆحی دەسوتا بە بینینی ئەو دیمەنە
میانۆ هەڵسایەوە و ئەوی خستە باوەشی خۆیەوە
پڕ بە سیەکانی بۆنی هەڵدەمژی و بەڵێنی پێدەدا بگەڕێتەوە
فیلامینیۆ لەلای دایک و خوشکە بێنازەکەی بوو هەوڵی دەدا بە گاڵتەکانی تێیانبگەیەنێ کە ئەو بەهێزە و دەگەڕێتەوە
بەڵام هیچ کەس نازانێ داهاتوو چی بۆ ئامادە کردوە
ئێنزۆ چوە باوەشی ئێماوە
ئەوەی هەمیشە لە شوێنی دایکی دایناوە
ئەو دایکەی هەرگیز بۆ جارێکیش نەیبینیوە و بۆنی نەکردوە
سەری خستبوە سەر سینگی بۆ ئەوەی بۆ کۆتا جار گوێی لە ترپەکانی دڵی بگرێ
میانۆ بە بینینی ئەوە ئەویش خۆی خستە باوەشی ئێماوە
ئەو دایکەی قوربانی بۆیان داوە
ئەو دایکەی کوشتنی پیاوەکەی بە چاوەکانی خۆی بینیوە
ئەو دایکەی لەبەر چاوەکانی خۆیەوە دەستدرێژی کراوەتە سەر کچە بەناز و شیرینەکەی
YOU ARE READING
''Running to The Sea''
Fantasyهەموو ڕووداوەکان لێرە دەست پێ دەکات لە کاسێرتا شارە ئارامەکەی فەڕەنسا لە سەدەی هەژەیەمدا هەموو شتێک دەست پێدەکات کاتێک کچێکی هەرزەکار بڕیار دەدات گیر بخوات لەگەڵ کۆمەڵە چەتەیەک کە بە درێژایی دەیان ساڵە فەرمانڕەوایەتی دەریا دەکەن و سەرۆکەکەیان پیاو...