ڕووشاندن

444 96 36
                                    

𝓘𝓝 𝓣𝓘𝓡𝓐𝓝𝓘𝓢 𝓢𝓔𝓐

𝒮ℯ𝒶

𝓞𝓝 𝓜𝓐𝓖𝓘𝓒𝓔 𝓓𝓔𝓐𝓓 𝓢𝓗𝓘𝓟

______________꧁༆꧂_____________

پشتم حەساندبوویەوە بە دیوارە سارد و سڕەکەی دواوەم

لەم شەوە بێدەنگ و مات و خەماویەدا چاوەڕێی کوڕەکە بووم بۆ ئەوەی خواردن بێنێت

لە ڕاستیدا چاوەڕێی خواردن نەبووم

چاوەڕێی ئەو بووم بۆ ئەوەی ئەو کتێبەم بۆ بێنێت کە داوام کردبوو

دوای ئەوەی چەند شەوێک دەربارەی تواناکانی لیال قسەم لەگەڵیدا کرد

ووتی جارێک کتێبێکی بینیوە لە ژووری دێرێک و تاتیانا

دەربارەی ڕاهێنانەکانی جادووگەرێک

بەڵێنی پێدام بۆمی بهێنێت تەنها ئەگەر هەرگیز ئاشکرای نەکەم کێ پێی دام

دەزانم ئەوە وا دەردەکەوێت ئەو مناڵە بەکار بهێنم بۆ ڕزگار بوونم

بەڵام بەڕاستی وانیە

دەمەوێت ئەوە بکەم بۆ هەردووکمان

ئەویش لە حاڵەتێکی زۆر خراپدایە

ناکرێ مناڵێک بەم چەشنە پەروەردە بکرێت

بەهێواشی هات و لە بەرامبەرم دانیشت

دەستی خستە سەر سکە گەورە بووەکەم

کۆرپە چوار مانگیەکەم

ئازیزی گیانم

کێ بیر دەکاتەوە ئەو تاوەکو ئێستا دەژی؟

دوای ئەو هەموو ئازارە

ئەو هێشتا دەجەنگێت بۆ ژیان

بجەنگە کۆرپەی شیرینم

وەک باوکت چاونەترس بە

وەک ئەو بە کۆڵ مەدە هەرگیز

دایکت ئافرەتێکی ترسنۆک و دوودڵە
بەڵام تۆ لە باوکت بچۆ

ئەو ئازا و زیرەکە

لیال بەهێواشی چاوەکانی بۆمن هەڵبڕی

بەهێواشی چرپاندی

لیال:-Почему я чувствую, что что-то здесь
[بۆچی هەست دەکەم شتێک لێرەیە؟ ]

خەندەیەکم کرد و دەستم خستە نێو قژیەوە

بێلا:-Твоя сестра здесь, моя дорогая
[خوشکەکەت لێرەیە ئازیزم ]

''Running to The Sea''Where stories live. Discover now