𝓘𝓝 𝓣𝓘𝓡𝓐𝓝𝓘𝓢 𝓢𝓔𝓐
𝓞𝓝 𝓜𝓐𝓖𝓘𝓒𝓔 𝓓𝓔𝓐𝓓 𝓢𝓗𝓘𝓟
______________꧁༆꧂_____________
سوێند دەخۆم من تەواو بووم
هەمیشە ئەوە یەکێک بوو لە ترسە گەورەکانم نەمدەویست ئەوە ببینم بەڵام ئێرە دەریایە دەبوو زۆر زووتر بمبینیبان
بە خێرایی خۆم خستە پشت ئێنزۆوە و وەک مناڵێک دەلەرزیم و دەنگی هەنسکم دەردەچوو
ئێنزۆ:-بۆ خاتری بەهەشت بێلا خەریک بوو وا هەست بکەم ڕاسکۆلنیکۆڤەکان هێرشیان کردووە!
هیچ وەڵامێکم نەدایەوە و بە توندی دواوەی جلەکەیم گرتبوو وە سەرم لە نێو پشتیدا نوقم کردبوو
ئێنزۆ:-تۆ دەگری بێلا!؟ جوانکیلە ئەوانە تەنها چەند قرشێکن مەگری تکایە !
هەرگیز وەڵامێکی وەرنەگرت لەمنەوە و جەستەی سوڕاند بۆ ئەوەی بەتوندی بمخاتە باوەشی خۆیەوە
ئێنزۆ:-بێلا تکایە مەگری ئەوان ناتوانن ئازارت بدەن سوێند دەخۆم
تەنها چرکەیەک دوای ئەوە گوێمان لە کرانەوەی دەرگا بوو یان باشتر بڵێم شکانی دەرگا چونکە جیاوازیان نەبوو
وە نەمتوانی سەیر بکەم بۆ بینینی بە خێرایی یەکێک قۆڵی گرتم و منی لە باوەشی ئێنزۆ دەرهێنا و منی خستە باوەشی خۆیەوە
وەک ئەوەی بیانەوێ من لە ئەو ببەن
بۆنەکەی ئاگادارکردنەوەی بۆ مێشکە وەستاوەکەم نارد کە ئەوە کێیە
کاڕمێلۆ:-بێلا! وامزانی شتێکت بەسەر هاتووە
دەمتوانی تێبینی هەناسە دانە توندەکەی بکەم باشە با بۆشاییەک لێرە هەبێ
(ئەو ڕایکردوە بۆ ئێرە چونکە ترساوە من شتێکم بەسەر هاتبێ؟ )
بۆچی ؟
بەڵام لەو ساتەدا مێشکم لێکدانەوەی بۆ هیچ شتێک نەدەکرد جگە لە ترسە زۆرەکەم !
بێلا:-ت...تکایە گەورەم لێرە بمبە دەرەوە تکایە
بە هەنسکدانەوە قسەم دەکرد و دوبارە زۆر بە توندی ئەوم لە باوەش گرتەوە وەک ئەوەی ئەو کردی
YOU ARE READING
''Running to The Sea''
Fantasyهەموو ڕووداوەکان لێرە دەست پێ دەکات لە کاسێرتا شارە ئارامەکەی فەڕەنسا لە سەدەی هەژەیەمدا هەموو شتێک دەست پێدەکات کاتێک کچێکی هەرزەکار بڕیار دەدات گیر بخوات لەگەڵ کۆمەڵە چەتەیەک کە بە درێژایی دەیان ساڵە فەرمانڕەوایەتی دەریا دەکەن و سەرۆکەکەیان پیاو...