شاکارەکەی بۆناڤێنتۆکان

742 118 131
                                    

𝓘𝓝 𝓣𝓘𝓡𝓐𝓝𝓘𝓢 𝓢𝓔𝓐

𝒮ℰℛ𝒟ℐ𝒩𝒴𝒜

𝓞𝓝 𝓜𝓐𝓖𝓘𝓒𝓔 𝓓𝓔𝓐𝓓 𝓢𝓗𝓘𝓟

______________꧁༆꧂_____________

ماوەیەکی کەم بەو ڕێگایەدا ڕۆشتین هیچ قسەیەکی ترمان نەکرد من هێشتا لە بیرکردنەوەدا بووم لە قسەکەی کەمێک پێش ئێستای




ئایا ئەو منی بە دڵە



یاخود ....تەنها دەیەوێ بەکارم بهێنێ؟



هەر خۆی ئەو چەتەیە




بەڵام ئێستا پێم باشترە هەموو شتێک جێ بهێڵم بۆ کات

هەر خۆی ئەمڕۆ کەشتیەکەم جێهێشت و بەیانی ئەوانەش جێدەهێڵم



وە دەزانن بڕوا ناکەن ئەم شوێنە چەندە جوانە!




لە دەوروبەرەکەیدا بە تەواوی داری چڕ و پڕ هەیە  تاڤگەکە ئاوی چیایەکە و دێتە خوارەوە و کانیاوێکی دڵڕفێنی دروست کردووە



وە لە نزیک کانیاوەکەش خانوێکی زۆر جوان هەیە



وە پێم نەڵێن ئەمە خانووی ئەم کابرا شێتەیە؟


ئەو سەلیقەیەکی ئێجگار دڵڕفێنی هەیە!

ئەو دوورکەوتۆتەوە تەنانەت ئاگاداریش نیم



خودایە دەمم چوەتە لای گوێچکەم بەهۆی خەندە گەورەکەمەوە


بەدەست من نیە کە حەز بە دیمەنی جوان دەکەم

ڕامکرد بەدوای کاڕمێلۆدا


دەسکی دەرگاکەی گرت و سوڕاندی پاشان دەرگاکە کرایەوە تەنانەت بۆچی کلیل نەدراوە ؟


با وەڵامی خۆمتان پێ بڵێم

چونکە کەس ئەوەندە بوێر نیە خۆی توش بکا بەو کابرایەو بچێتە ماڵەکەیەوە بۆ دزی




یەکەم هەنگاوم نا بۆ نێو خانووەکە کەمێک تاریک بوو بەڵام کاڕمێلۆ پەردەکانی کردەوە و خانووەکە بە تەواوی ڕووناک بویەوە




ئەوێ بەڕاستی شاهانە بوو کۆشکێکی بچوک بوو تەنانەت نازانم ئەو کەل و پەلە گرابەهایانەی لە کوێ هێناوە

مەبەستم ئێرە تەنها  دوورگەیەکە!






کاڕمێلۆ:-پێت وایە بۆچی کەشتیەکم هەیە ؟

''Running to The Sea''Where stories live. Discover now