تاکە گەرمی

703 109 59
                                    

𝓘𝓝 𝓣𝓘𝓡𝓐𝓝𝓘𝓢 𝓢𝓔𝓐

𝒮ℯ𝒶

𝓞𝓝 𝓜𝓐𝓖𝓘𝓒𝓔 𝓓𝓔𝓐𝓓 𝓢𝓗𝓘𝓟

_____________꧁༆꧂_____________

لەسەر جێگاکەم بە بێزاریەوە پاڵکەتبووم






نەمدەویست جێگاکەم بەجێبهێڵم بەڵام هێشتا ناچار بووم

وەک کاڕمێلۆ فەرمانی کرد بەیانیان لەگەڵ هەڵهاتنی خۆر دەبێ ئامادە بم لەسەرەوەی کەشتیەکە







بۆ ماوەی دوو هەفتەیە مامەڵە لەگەڵ ئەو پیاوە دەکەم کە تاوەکو ئێستا نەمتوانیوە بیبەزێنم هەموو ڕۆژ ڕاهێنان و ڕاهێنان






هێشتاکە دەیزانم باری ناتالیا لەمن باشترە ئەو لەگەڵ ئێنزۆ ڕاهێنان دەکا لە بەشی پێشەوە






باشە ئەوان وا دەڵێن بەڵام هێشتا گومانم هەیە وابکەن





لەوەدەچێ تەواوی ڕۆژەکە ئێنزۆ خۆشەویستی لەگەڵدا بکا




باشە باشە دەزانم کاڕمێلۆ خۆشەویستی خۆی دەردەبڕێ بەڵام هێشتا لەکاتی ڕاهێنان زیاد لە ئاستی پێویست توندە لەگەڵمدا






تەنانەت ڕۆژێکی تەواو سزای دام بە بەهانەی ئەوەی تەواوی هەوڵی خۆم نادەم وای کرد تەواوی ڕۆژەکە خەریک بم بە چارۆگە و بڕۆمە سەرەوەی ستونەکان





ڕێک ئەو شوێنەی بەیەکەوە سەیری ئەستێرەکانمان دەکرد بەڵام دەیناردم بۆ ئەوەی چاودێری دەریا بکەم




پیاوی خراپ !







بە تەمبەڵیەوە لەسەر جێگاکەم هەڵسامەوە دەستم کرد بە خۆ ئامادە کردن و پۆشینی جلێکی توند و گونجاو







وە جلێک کە زۆر بە جوانی جەستەم دابپۆشێت چونکە کاڕمێلۆ هەلێک لەدەست نادا بۆ دەست لێدان لەمن ئەوەش سەرنجم لەسەر ڕاهێنانەکانم کەم دەکاتەوە







شمشێرەکەم خستە کەمەربەستەکەمەوە و ڕۆشتم بۆ سەرەوەی کەشتیەکە






هەوا ساردەکە وای کرد بەدەستەکانم قۆڵەکانم دابپۆشم خەریکە کەشەکە بەتەواوی سارد دەبێ




لەدواوەی کەشتیەکە جەستە گەورەکەیم دەبینی کە چاوەڕێم دەکا




بێلا:-بەیانی باش گەورەم

کاڕمێلۆ:-بەیانی باش کچەکەم




''Running to The Sea''Where stories live. Discover now