تەزوو

646 124 133
                                    

𝒞𝒜𝒮ℰℛ𝒯𝒜

𝒫ℐℛ𝒜𝒯ℰ 𝒮ℋℐ𝒫

꧁꧂

هەموو شتەکان ئاسایی بوون تاوەکو ئەو کاتەی گوێم لێبوو دەرگاکەیان کلیل دا لەسەرم  کەواتە من گیرم خواردوە !

بە خێرایی هاتمە دەرەوەی سندووقە نەفرەتیەکە و هەناسەم زۆر بە خێرایی  هەڵدەمژی دەی لە نێو سندووقەکە نەمدەتوانی بە تەواوی هەوا هەڵبمژم من ئێستا چی بکەم چۆن ڕزگارم ببێ!

بۆ ساتێک وەستام بە جوانی سەیری ژوورەکەم کرد  ئایا دەکرێ ژووری چەتەیەک بەم شێوەیە جوان بێ؟

ژوورەکە ڕێک وەک ژوورێکی شاهانەیی کۆشکە دارەکان دەردەکەون چەندە نوێ و بەهێزن

جێگای نوستنەکە سپیە و دۆلابەکانیش بەقەبارە گەورە لە ژوورەکەدا هەن  ، وە هەموو شتێک زۆر پاکە لەم ژوورە و بە تەواوی جوانە  وە بۆنێکی زۆر ئارامکەرەوە هەیە لەم ژوورە

کەواتە بێ ئابڕوو شتێکی باشی هەیە ئەویش سەلیقەیەکی جوانە خاڵێک بۆ تۆ پیرە پیاو

بوەستە میرابێلا!تۆ لەو ژوورە جوانە گیرت خواردوە کەواتە لەو ژوورە جوانەش دەمری پیرۆزە!

لەوانەیە کلیلێکی یەدەگ هەبێ لە ژوورەکەدا  

دەستم کرد بە گەڕان بۆ کلیلەکە لە نێو ژوورەکەدا سەرەتا لە دۆڵابی یەکەمەوە دەستم پێ کرد

باشە دانی پێدادەنێم جلەکانی بۆنیان زۆر خۆشە نەمتوانی ڕێگری لە خۆم بکەم تاوەکوو هەناسەیەکی قوڵ هەڵنەمژم بەڵام پیرە پیاو چاوەڕێ بووم بۆنی خوێن ژوورەکەت پڕ بکا  بەڵام دیارە بەم شێوەیە نیە خاڵێکی تر دووبارە بۆتۆ دووبارە سەرنجم خستەوە سەر کارەکەم

  لە هیچ شوێنێک نیە! هەموو ژوورەکە گەڕام کەچی نیە دواجار چاوم کەوتە سەر سندووقێک کە هەر لەگەڵ بینینیدا دەتزانی ئەوە هی چەتەیەکی دەریاییە بە شڵەژاویو خێراییەوە ڕۆشتم بە هیوای ئەوەی ئەویش کلیلێکی نەفرەتی نەوێ  دەستم بۆی برد و چاوەکانم لە خۆشیدا گەشایەوە کاتێک بینیم کلیل نەکراوە 

باشە دانیپێدادەنێم کە لە دەرەوە وەک سندوقێکی چەتەی دەریاییە بەڵام لە ناوەوە ئای خوایە با باسی نەکەم! وای بۆ چووم کە پڕ بێت لە چەقۆ و پارە کەچی هەموو ئەوەی هەیە کەرستەی وێنەکێشانە

چیە ئێستا بوی بە ڤێلازکوێس؟

لە ڕاستیدا نازانم ماوەی چەنێکە بە دوای ئەو کلیلە دەگەڕێم بەڵام بەڕاستی کۆڵم دا ماندوو بووم ! بەبێ هیوایی دانیشتم دەستم بەسەرمەوە گرت و هەناسەیەکی قوڵم داوە  ئێستا من چی بکەم چۆن ڕزگارم ببێ تەنانەت پێش ئەوەی کەشتیەکە بەڕێش بکەوێ من لێرە دەکوژرێم

''Running to The Sea''Where stories live. Discover now