لێوی لەرزیو

630 112 71
                                    

𝓘𝓝  𝓣𝓘𝓡𝓐𝓝𝓘𝓢   𝓢𝓔𝓐

𝒮ℯ𝒶

𝓞𝓝 𝓜𝓐𝓖𝓘𝓒𝓔  𝓓𝓔𝓐𝓓 𝓢𝓗𝓘𝓟

______________꧁༆꧂_____________

𝑀𝐼𝑅𝐴𝐵𝐸𝐿𝐿𝐴:




دەترسام بە تەواوی




دەربارەی هەموو شتێک ترساو بووم لە کاتێکدا لە هیچ شتێک تێنەدەگەشتم


دوای ئەو لەرینەوەیە هەموومان دەبووایە کۆببینەوە لە ژووری کۆبونەوە



زەنگۆڵە گەورەکە دووبارە لێدرایەوە وەک ئاگادار کردنەوەیەک بۆ هەموویان





ئامادەم لەوێ






پێم وابێ پێش هەموویان ڕۆشتمە ژوورەوە چونکە زانینخواز و ترساو بووم و زێدەڕەو بووم بۆ زانینی ئەوەی چی ڕوودەدات






ئادریانم لەگەڵ خۆم هێنا و لەتەنیشت ئەوەوە دانیشتم







دواتر هێواش هێواش پیاوەکان هەموو ئامادە بوون کاڕمێلۆ کە هاتە ژورەوە بۆ ساتێک سەرنجی کەوتە سەر چاوەکانی من و چاوەکانی داخست بەمانای ئەوەی هەموو شتێک باشدەبێ 



بەڵام هیچ هەستێکم پێی نەبەخشیەوە





چیتر هیوادارم بتوانم هەستەکانم بوەستێنم بەرامبەر ئەو


ئەو تاتیانای خۆشدەوێ نەک من






تێبینی کورسیەکی شکاوم کرد بەڵام کەس گرنگی پێنەدا

وامان دانا بەهۆی لەرینەوەکە بێ




هەرچەند ئەگەر بەهۆی ئەوەوە بووبا ئەوا دەبوایە هەموو شتێک بشکێ





بەڵام لە ساتێکدا نەبووین کەسمان گرنگی بە هۆکاری شکانی کورسیەکی نەفرەتی بدەین




کۆتا کەس ئیساک هاتە ژورەوە و پارچە پەڕۆیەکی سپی لەژێر لووتی دانابوو کە بە خوێن بوو







وە توڕە دیار بوو





وەک هەموو کات تەنانەت سەرنجێکی پێم نەدا و لە لایەکی ژوورەکە وەستا و پشتی بە دیوارەکەدادا جیا لە هەموومان کە دانیشتبووین






کاڕمێلۆ سەرەتا دەستی بە قسەکردن کرد وەک هەمیشە

کارمێلۆ:-ئەوە ئاگادارکردنەوە بوو ،لەوانەیە هەندێکتان کەسانێک بن نەزانن دەربارەی مانای ئەوە ، بەڵام دڵنیام پیاوەکانی خۆم دەیزانن چونکە ئەوە یەکەم جار نیە

''Running to The Sea''Where stories live. Discover now