𝓘𝓝 𝓣𝓘𝓡𝓐𝓝𝓘𝓢 𝓢𝓔𝓐
𝓞𝓝 𝓜𝓐𝓖𝓘𝓒𝓔 𝓓𝓔𝓐𝓓 𝓢𝓗𝓘𝓟
______________꧁༆꧂_____________
ئەمشەو بە تەواوی نائاسودەییە
ناتوانم بخەوم مەبەستم چی ئەگەر کاڕ بێتە ژوورەوەو کارێک بکا لە بێئاگایی مندا
بەڵام ئەوەی بینیم هیچ نەبوو تەنها لە نزیک نیوەی شەودا جارێک دەرگاکە کرایەوە
توند چاوەکانم داخستبوو بۆیە سەرەتا نەمزانی کێیە
دڵم لە نێو ترسدا نوقم ببو بەڵام کاتێک نزیک بویەوە بۆنە ئاشناکەییم ناسیەوە کاڕمێلۆ بوو
لەو ساتەدا هەرچی ڕێوڕەسمی ئایینی هەیە لەدڵە ترساوەکەم ئەنجامم دا بەڵام ئەوەی ڕوویدا سەرسامی کردم شتێک بوو هەرگیز پێشبینیم بۆی نەکردبوو
کاڕمێلۆ:- تەنانەت خەوتنەکەشی لە مناڵێک دەچی
بە هێواشی بە سەرچەفەکەوە دایپۆشیم تاوەکو سەرمام نەبێ تەنانەت بۆچی گرنگی دەدا !
خودایە !
وە دواتر ڕۆشتە دەرەوە ئێستا نیوەی شەوە و کەچی من خەو ناچێتە چاومەوە خودایە دەمەوێ بخەوم !
بەڵام خەواڵو نیم ئێستا
دووبارە چاوەکانم داخست بۆ هەوڵدانێکی تر
بەڵام بە خێرایی کردمەوە کاتێک گوێم لە تەپە تەپێک بوو وەک ئەوەی کەسێک لە دیوارە دارینەکەی ژوورەکە بدا
هەناسەم وەستاند بەڵام دواتر هیچ شتێک نەبوو وام دانا کە تەنها خەیاڵم کردبێ
بەڵام نەخێر ئەوە هەرگیز خەیاڵ نەبوو وە دووبارە بویەوە سێ جار لە دیوارەکەی دەدا و کەمێک دەوەستا وە دووبارەی دەکردەوە
هەموو لاشەم دەستی بە لەرزین و لەسەر جێگاکە دانیشتم بە توندی دەستەکانم خستە سەر گوێیەکانم بینیم لە پەنجەرە پچوکە بازنەییەکەوە لەدەرەوە سێبەری کەسێک ڕۆشت وە لەدوای ئەوە هیچ شتێک نەبوو
بۆیە دەستەکانم لادا و گوێگر بووم بۆ هەر دەنگێک بوونی هەبێ
بەڵام هیچ دەنگێکی تر دووبارە نەبوویەوە تەنانەت نازانم چی بکەم ئێستا دەبێ دوور کەوتبێتەوە
YOU ARE READING
''Running to The Sea''
Fantasyهەموو ڕووداوەکان لێرە دەست پێ دەکات لە کاسێرتا شارە ئارامەکەی فەڕەنسا لە سەدەی هەژەیەمدا هەموو شتێک دەست پێدەکات کاتێک کچێکی هەرزەکار بڕیار دەدات گیر بخوات لەگەڵ کۆمەڵە چەتەیەک کە بە درێژایی دەیان ساڵە فەرمانڕەوایەتی دەریا دەکەن و سەرۆکەکەیان پیاو...