𝓞𝓝 𝓢𝓔𝓐
𝓘𝓝 𝓢𝓗𝓘𝓟
𝓜𝓐𝓖𝓘𝓒𝓔 𝓸𝓯 𝓓𝓔𝓐𝓓
______________꧁༆꧂_____________
بۆ چەندان ڕۆژ پرسیاری نەکرد چێژی لەو ساتە دەبینی کە تیایدا دەژیت
ئەمڕۆ نۆیەمین ڕۆژ بوو بڕیاری داوە ئەمڕۆ ئازایەتی خۆی کۆبکاتەوەو پرسیار لە کاڕمێلۆ بکا دەربارەی زۆر شت
هەرچەندە ئەوە زۆر گران دەبێ تەنها هیواداربوو ئێنزۆ یان کەسێکی تر بتوانێت وەڵامی بداتەوە بەڵام هەر کە پرسیاریان لێ دەکا دەڵێن ئەوان ڕێگەپێنەدراون بۆ وڵام دانەوەی هەر پرسیارێکی ئەوەی دەتوانێ وەڵام بداتەوە تەنها کاڕمێلۆیە
بێلا لە پێشەوەی کەشتیەکە وەستابوو سەیری دەریاکەی دەکرد کە چەندەهێمنە هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژت و ئاڕاستەی جەستەی گۆڕی بۆ بەرامبەر ژووری کاڕمێلۆ
بێلا:-خودای پیرۆز یارمەتیدەرم بە ئەم کابرایەی ژوورەوە نەمکوژێت
بە پاڕانەوەوە سەیری ئاسمانی کرد و یەکەم هەنگاوی نا بۆ ڕێگاکەی لەگەڵ هەر هەنگاوێکی نەفرەتی دەکرد
لەبەرامبەر دەرگاکە وەستا و بە دودڵیەوە دەستی بڵند کرد دوو جار لە دەرگاکەی دا چرکەیەکی ویست تاوەکو کاڕمێلۆ بە دەنگە قوڵەکەیەوە ڕێگەی پێبدات بێتە ژوورەوە
دەرگاکەی کردەوەو تەنها سەری بردە ژوورەوە
تێبینی کرد لەلای مێزەکەی وەستاوەو نەخشەیەکی گەورە لەسەر مێزەکە دانراوەو ئەویش بە قوڵی سەرنجی هەر بەشێک لەو نەخشەیە دەدا وەک ئەوەی شیکاری هەر بەشێکی سەر جەستەی ئافرەتێک بکا
قەڵەمێکی لە دەستە و خەریکە هەنێک شت لەسەر نەخشەکە دیاری دەکا
بێلای بێ هەناسە کردبوو قژە خاوەکەی پەرشو بڵاو ببو وە قۆڵی هەڵکردبوو تاوەکو زیاتر دەمارەکانی دەستی دەربکەون تەنانەت سەریشی بڵند نەکرد بۆ ئەوەی بزانێ کێیە هاتۆتە ژوورەوە
کاڕمێلۆ:-تکایە دەرگاکە دابخەوە
قسەکەی بێلای هێنایەوە هۆش خۆی بە شڵەژاویەوە هاتە ژوورەکەوەو دەرگاکەی داخست
کۆتا جار کە لەو ژوورە بوو تۆزێک ئازایەتی هەبوو بەرامبەر کاڕمێلۆ بەڵام ئێستا نەماوە
YOU ARE READING
''Running to The Sea''
Fantasyهەموو ڕووداوەکان لێرە دەست پێ دەکات لە کاسێرتا شارە ئارامەکەی فەڕەنسا لە سەدەی هەژەیەمدا هەموو شتێک دەست پێدەکات کاتێک کچێکی هەرزەکار بڕیار دەدات گیر بخوات لەگەڵ کۆمەڵە چەتەیەک کە بە درێژایی دەیان ساڵە فەرمانڕەوایەتی دەریا دەکەن و سەرۆکەکەیان پیاو...