دەریاوان

570 112 65
                                    

𝓘𝓝 𝓣𝓘𝓡𝓐𝓝𝓘𝓢 𝓢𝓔𝓐

𝒮ℯ𝒶

𝓞𝓝 𝓜𝓐𝓖𝓘𝓒𝓔 𝓓𝓔𝓐𝓓 𝓢𝓗𝓘𝓟

______________꧁༆꧂_____________


بە ئەزیە پەسندەکەمەوە دانیشتبووم دوای هەموو شتێک ناهێڵم ئەو کچانە خۆشەویستەکەم ببەن بۆیە تەنها پێویست بوو ئەمشەو کچانە دەرکەوم

چاوەکانم لەسەر مارمێلکەکان نەدەجوڵاند ، تەنها بۆ خاتری خودا بۆچی ئەوانە لێرەن!

دەمتوانی بە شێوەیەکی ئاشکرا ببینم چۆن خۆیان لە پیاوەکان نزیک دەکەنەوە

لەسەر مێزی نانخواردن بوین داوای شتێکیان دەکرد وە دواتر کە پیاوەکان پێیان دەدان بە ئەنقەست دەستیان لە دەستی پیاوەکان دەخشاند

دەبێ گاڵتەم لەگەڵ بکەن

تەنها بزانم کێ بۆ نانخواردنی شەو جلی خەوتن لەبەر دەکا!

ئەنجلینا:-کاڕ ، دەکرێ گۆشتەکەم پێ بدەی ؟

بەخێرایی سەرم جوڵاند بەرەو کاڕمێلۆ و ئەنجلینا

باشە ئەنجلینا لە پێش هەمووان لەسەر مێزەکە دانیشبوو بۆ ئەوەی لە تەنیشت کاڕمێلۆوە بێ

بێلا:-نەخێر!

خێرا دەمم داخست کاتێک هەموو سەرنجیان ڕۆشتە سەر من بەهۆی هاوار کردنەکەمەوە

بێلا:-مەبەستم خۆم پێت ئەدەم

توانیم بیبینم چۆن چاوەکانی لێم دەسوڕێنی و لە ناخمدا زەردەخەنەی سەرکەوتنم دەکرد

بەڵام کاتێک کاڕمێلۆم بینی ئەوکات هەستم کرد کاڕمێلۆ سەرکەوتوتر بوو لەمن چونکە دەمتوانی دڵخۆشیەکەی ببینم بەهۆی غیرە کردنمەوە

پارچە گۆشتە وشکراوەکەم دا بە ئەنجلینا کە لە بەرامبەرم دانیشتبوو

چاوەکانم ڕۆشتنە سەر پیاوەکان تاوەکو یەکێکیانم بینی ڕوخساری ناڕەحەت دیار بوو

وە جار نا جارێک چاوەکانی بۆ چەند چرکەیەک دادەخست

باشە یەکێک لە کچەکان لە تەنیشت ئەوەوەیە بۆیە دەکرێ تێبینی بکەم چی ڕوودەدا

بێلا:-ئۆهـ چەندە هەڵەشم

ووتم کاتێک بە ئەنقەست کەوچکەکەم خستە ئەرزەکەوە

کورسیەکەم گەڕاندەوە دواوە و لەسەر ئەرزەکە دانیشتم و سەرم خستە ژێر مێزەکە تا ببینم چی دەکا

خەندەیەکی لارم کرد کاتێک زانیم بیر کردنەوەکەم ڕاست بوو

ئەو کچە دەستی لەسەر ڕانی پیاوەکە دەجوڵاند و دەیبردە سەرەوە

وە لەلایەکی تریشەوە کچێکی تر قاچی لە قاچی ئەنتۆن دەخلیسکاند

لەشوێنەکەی خۆم دانیشتم دوای ئەوەی سەرنجێکی پڕ لە گومانم بەدەست هێنا لەلایەن کاڕمێلۆوە

''Running to The Sea''Where stories live. Discover now