ئاگری تاریکی

635 99 25
                                    

𝓘𝓝 𝓣𝓘𝓡𝓐𝓝𝓘𝓢 𝓢𝓔𝓐

𝒮ℯ𝒶

𝓞𝓝 𝓜𝓐𝓖𝓘𝓒𝓔 𝓓𝓔𝓐𝓓 𝓢𝓗𝓘𝓟

______________꧁༆꧂_____________


𝑀𝑖𝑟𝑎𝑏𝑒𝑙𝑙𝑎:

هەوڵم دەدا بەتەواوی خۆم بوەستێنم لەهەر شڵەژانێک کە بە گێلیەوە بەسەرم دێ

هەوڵم دا شتەکان هەمووی بشارمەوە بەڵام لە چرکەیەک کۆتایی پێهات کاتێک کاڕمێلۆ پێی ووت [ هیچ کێشەیەک نیە تەنها دوێنێ شەو هەندێک یاریم لەگەڵ مناڵە جوانەکەم کرد ]

ئەوە ئەو چرکەیە بوو هەستم کرد کەشتیەکە لە ژێر قاچم دەلەرزێ

بەڵام هەڵە بووم ئەوە قاچی من بوو لەسەر کەشتیەکە دەلەرزی

تاوەکو ئێستاش ناتوانم بوەستم لە بیرکردنەوە لە ڕوخساری سەرسوڕماوی هەردووکیان

کاڕمێلۆ باشترین کاری من لەم ماوەیە کوشتنی تۆ دەبێ

لەسەر جێگای خەوەکەی دانیشتبووم و دەستەکانم لەسەری بڵاوە کردبوو ،کاڕمێلۆ لەلای مێزەکەی دانیشتبوو پشتی لێم بوو

بەتەواوی بێزار ببووم نازانم هەموو ڕۆژێک چەندان کاتژمێر چی دەکا بەدیار دەفتەرەکانیەوە

ئەوە ماوەیەک تێپەڕیبوو دوای ئەو شەوەمان

بێلا:-کاڕمێلۆ

بە نزمی و بەچرپەوە لەژێر لێوم ناویم هێنا وام کرد ئاڕاستەی سەری بەرەو من بێ

کاڕمێلۆ:-ئازیزم

چاوەکانم لە ئەوانەی ئەو نوقم کرد و لێوەکانم کرد بە هێڵێک

بێلا:-من ... بێزار بووم

چرکەیەک ڕوخساری گرژ بوو تا دواتر تێبگا کە بەتەواوی بێزار بووم لەوەی تەواوی ئەمڕۆی لەگەڵ دەفتەر و قەڵەمەکەی دابووە

هەڵسایەوە و کورسیەکەی سوڕاند و دانیشتەوە لەسەری تا بە دەستەکانی ئاماژەی کرد بچم بۆ لای

کاڕمێلۆ:-وەرە بۆ ئێرە ئازیزم

هەڵسامەوە و بە قاچە ڕووتەکانم هەنگاوم دەنا بۆ لای

نامەوێ بیر لەوە بکەمەوە لەکەیەوە ئەوەندە شەرمم بەرامبەر ئەو لەدەست داوە کە ئەم جلە کورتانە بپۆشم هەر کە لەلای ئەوم

کاڕمێلۆ:-وەرە سەر قاچەکانم

چاوەکانم بەکەمی فراوان بوون

''Running to The Sea''Where stories live. Discover now