ڕووسی

589 125 83
                                    

𝓘𝓝  𝓣𝓘𝓡𝓐𝓝𝓘𝓢   𝓢𝓔𝓐

𝓞𝓝 𝓜𝓐𝓖𝓘𝓒𝓔  𝓓𝓔𝓐𝓓 𝓢𝓗𝓘𝓟

______________꧁༆꧂_____________


کاڕمێلۆ:-تۆ کچێکی لادەری

بە دەنگێکی زۆر کەمەوە لە ژێر لێویدا ووتی بەڵام سوێند دەخۆم نیازی هەبوو کە گوێبیستی ببم

بێلا:-نەخێر من وا نیم


کاڕمێلۆ:-کەواتە تۆ چۆنی؟ مەبەستم کچێکی هەڵخەڵەتێنەر یان گرینۆکێکی؟

توند دەستەکانم کوشی مەبەستم ئەو هیچ مافێکی نیە بەو جۆرە باسم بکا

بەڵام بە داخەوە لە نێو کەشتیەکەی ئەوم وە پێویستم بە ئەوە لە هەموو شتێ بە داختر ناتوانم مستێک بکێشم بە ڕووخسارە جوانەکەی !


کاڕمێلۆ:- کەواتە ئێستا دەتەوێ لەمن بدەی؟ ئامۆژگاریەک!کچێکی باش بەو هەرگیز بیر لەوە نەکەیەوە لەگەڵ مندا خۆت تێوەگڵێنی

سوێند دەخۆم زۆر بە خراپی ویستی ئەوەم هەیە ئەو بزە لارەی سەر ڕووخساری بشێوێنم

بێلا:-کەواتە تۆ مێشکم دەخوێنیتەوە؟

کاڕمێلۆ:- نەخێر بەڵام ئەوە زۆر ئاسانە بۆ هەڵهێنان کاتێک دەستت بەو شێوەیە توند کردووە وە لەوەش ئاسانتر ئەوە بوو کە جلەکانی کچێک لە نێو سندووقی جلەکانم دابوو وە ناسینەوەی بۆنەکەی وەک دۆزینەوەی دار لە دارستان ئاسان بوو !

خوێڕی زیرەک و نالەبار

بە هێواشی لێوی خوارەوەم گەست بۆ گەمژایەتی خۆم جلەکانم لە نێو سندووقەکە بووە بۆیە کاتێکی زۆری ویست تاوەکو گەشتە لای دۆڵابەکەی بە هێواشی گرتنەکەی دەستم شل کردەوەو سەرم نزم کردەوە

هەستم بە جوڵەیەک کرد بۆیە چاوم بە ئاڕاستەی جوڵەکە ڕۆشت ئەو کابرا شێتە هەڵساوە لەسەر جێگاکەی لە کۆتاییدا !

سوێند دەخۆم وا بیرم دەکردەوە سیکۆتین لەسەر جێگاکەی بووبێ بە هێواشی بەرەو دۆڵابەکە ڕۆشت

تەنانەت سەیریشم نەکردبوو کە ئەو جلی بەشی سەرەوەی جەستەی لەبەر نیە

بۆچی لاشەی شوێنی برینی زۆری هەیە؟ ئەوانە برینی گەورەن

بوەستە بێلای گەمژە ئەو چەتەیەکە بێگومان لاشەی بەم شێوەیە دەبێ خێرا چاوەکانم بەرەو زەویەکەی پێشم ڕۆشت تاوەکو ئەو قەمیسێکی ڕەشی پۆشی کە تەنها دوو قۆچپەی خوارەوەی داخست بەرەو ڕووم هات

''Running to The Sea''Where stories live. Discover now