چاوی بەستراو

779 117 209
                                    

𝓘𝓝  𝓣𝓘𝓡𝓐𝓝𝓘𝓢   𝓢𝓔𝓐

ℱℛ𝒜𝒩𝒞ℰ

𝓞𝓝 𝓜𝓐𝓖𝓘𝓒𝓔  𝓓𝓔𝓐𝓓 𝓢𝓗𝓘𝓟

______________꧁༆꧂_____________

هەموومان ڕۆشتینە ژوورەوە دانیشتبووین لەکاتێکدا ناتالیا سەیری هەنێک جل و بەرگی دەکرد

  بەبێزاری سەیری ئیساک و ئێنزۆ و کاڕمێلۆم کرد

ئێنزۆ سەیری کردم و سەرنجی دام

ئێنزۆ:-چیە؟

چاوەکانم بەبێزاری سوڕاند

بێلا:-ئێرە جلی ئافرەتانی لێدەفرۆشرێ ، بۆخاتری خودا تاکە پیاو لێرە ئێوەن!

بۆچی لەگەڵ ئێمە هاتونەتە ژوورەوە؟

بێزار بوومە لێیان!

هەموو ئافرەتەکانی نێو ئەو دوکانە سەرنجیان دەدەن یاخود جار نا جارێک هەنێ ئافرەت بەناز و لەنجەوە سڵاو لە کاڕمێلۆ دەکەن

بەڵام خۆشبەختانە کاڕمێلۆ بەبێ ئەوەی سەیریان بکا سەری بە قایل بوون دەجوڵێنێت

بوەستە خۆشبەختانە؟

بۆچی وا دەڵێم !؟

بەمن چی سەیری کێ دەکا و سەیری کێ ناکا؟

ناتالیا:-بێلا ئەوەیان جوانە؟

بەهۆی ناوهێنانمەوە بەئاگا هاتمەوە و سەیری ناتالیام کرد و خەندەیەکم بۆی کرد ئەو زۆر لە میانۆ دەچێ!

بەو ئەزیە سەوزەوە زۆر جوانە!

دەمبینی ئێنزۆ خەریکە بە چاوەکانی دەیخوا

زۆر دڵم بۆ ناتالیا دەسوتێ کە توشی ئەو کەرە دەبێ

بێلا:-ئەوە زۆر جوانە ناتالیا! پێم وابێ پێویستە ئەوەیان بکڕی

خەندەیەکی کرد بەڕومدا

ناتالیا:-بۆچی تۆ نایەی جل هەڵبژێری؟

ئەوەی ڕاستی بێ

هیچ پارەیەکم نەهێناوە لەگەڵ خۆمدا

کاڕمێلۆ:-تۆ هەڵبژێرە دواتر من بۆ ئەوی هەڵدەبژێرم

من و ئێنزۆ بە سەرسوڕماوییەوە سەیری کاڕمێلۆمان کرد

جل بۆمن هەڵدەبژێرێت!

ئێستا تێگەشتم ناتالیا مەبەستی چی بوو!

''Running to The Sea''Where stories live. Discover now